ڕووداوێكی هاتووچۆ 92 قوربانی لێكەوتەوە



ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی پێکدادانی ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل، لەسەر ڕێگای بیابانی پارێزگای بێحیرەی میسر، ٣٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٦٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی حکومی (ئەهرام)، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریانخستووە، لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای بیابان، نەوت ڕژاوە بە ڕێگاكەدا، کە دواتر بووەتە هۆی پێکدادانی ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل و ژمارەیەکیان ئاگریان گرتووە.

داواکاری گشتی هەنگاوی ناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە، هەروەها بەشی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەکانی خۆی لەبارەی ڕووداوەکە پێشکەش بکات.

بەپێی ئاژانسی (فرانس پرێس)، ڕووداوەکانی هاتووچۆ ساڵانە هەزاران کەس لە میسر دەکوژن، زۆرجاریش بەهۆی خێرایی لێخوڕین، خراپی ڕەوشی ڕێگاوبانەکان، یان پابەندنەبوون بە یاساکانی هاتوچۆ ڕوودەدەن.

بەفەرمی لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١دا لە میسر 7 هەزار کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە، کە گەورەترین وڵاتی عەرەبییە لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە و نزیکەی ١٠٥ ملیۆن کەسی تێدایە.

ئارمیتا دوای 28 ڕۆژ گیانی لەدەستدا
پێشت ئارمیتا دوای 28 ڕۆژ گیانی لەدەستدا
کارمەندێکی ئاسایس بە کوژراوی دۆزرایەوە
دواتر کارمەندێکی ئاسایس بە کوژراوی دۆزرایەوە
ەیوەندیدار