“چاوەڕوانین حکومەتی فیدڕاڵ مووچە وەک ناوچەکانی دیکەی عێراق خەرج بکات”



مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم کۆبووینەوە بۆ زانینی ژمارە و زانیاری دروست کە دابویان بە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەزیری دارایی عێراق،

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە،لە کۆبوونەوەکەدا تیمی حکومەت کورتەیەکیان دەربارەی ئەنجامی سەردانەکەیان بۆ بەغدا خستەڕوو ، ئاماژەیان بەوە دا کە ڕوونکردنەوەی تەواویان بە داتا و زانیاری وردەوە پێشکەش کردووە، لە ئەنجامدا تێگەشتنێکی ئەرێنی هاوبەش دروست بووە لە نێوان ئامادەبووانی کۆبونەوەکە لەسەر چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و جیاکردنەوەی مووچە لە پێوەری خەرجی ڕاستەقینە وەک شایستەی یاسایی مووچوخۆر و دوورخستنەوەی لە ململانێ سیاسییەکان، بەم ئاراستەیەش لە کۆبونەوەکەدا، میکانیزمیی گونجاو بۆ چارەسەری ئەم بابەتە خرایەڕوو.

مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند، دووپاتمان کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندە بە چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی هەرێم.

ڕاشیگەیاند، دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، کاری لە پێشینەی ئەنجومەنی وەزیرانە و لەم پێناوەشدا، حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە بەجێگەیاندنی ئەرک وپابەندییە دەستووریەکانی خۆی، لەبەرامبەریشدا چاوەڕوانیمان لە حکومەتی فیدڕاڵە کە شایستە داراییەکانی هەرێم لە پێش هەمووشیانەوە تەرخانکراویی مووچە وەک لە خشتەکانی بودجەی عێراقدا هاتووە، بۆ هەرێم خەرج بکات هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق.

هەفتەی ڕابردوو شاندی هەرێم بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد، لەگەل وەزیری دارایی میوانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بوون بۆ باسکردن و خستنەڕووی داتا و ژمارەی ڕاستەقینەی مووچەخۆرانی هەرێم و سەرجەم زانیاری و داهاتی حکومەتی هەرێم ، هاوکات بەپێی وتەکانی وەزیری دارایی لێکتێگەشتنی باش هەبووە و بڕیارە کێشەی مووچە لە بەغداوە بەیەکجاری چارەسەر بکرێت.

بە ڤیدیۆ؛ عێراق هێزی جووڵاند و شەڕی سوپا و پێشمەرگە بەردەوامە
پێشت بە ڤیدیۆ؛ عێراق هێزی جووڵاند و شەڕی سوپا و پێشمەرگە بەردەوامە
مەلا بەختیار: سەربەرزن مامۆستایانی مەدەنی
دواتر مەلا بەختیار: سەربەرزن مامۆستایانی مەدەنی
ەیوەندیدار