کوالیتی چەند ماددەیەک لە بەشە خۆراک خراپە



د.بڕیار ڕشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، کۆمەڵەی بریکارانی خۆراکی کوردستان بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەمان لە خراپی کوالیتی هەندێ لەمادەکان و کەمی کێشی فەردە و کیسەکانی سەردانیان کردین.

د. بڕیار ڕاشیگەیاند، بریکارانی خۆراکمانکرد و دڵنیابوینەوە لە خراپی بەشێک لەو ماددانە کە هیچ گونجاو نیە بۆ خواردن و بەکارهێنان، لەهەمان کاتیشدا ئەو بەشە خۆراکەی کە هاتبوو، کێشی فەردەکان کەمتربوو لەکێشی ڕاستی خۆیان.

وتیشی، لای خۆمانەوە بەڵێنمان پێدان بێدەنگ نابین لەم غەدرەی لە هاوڵاتیان دەکرێت و بەدواداچونی تەواوی بۆ دەکەین لە وەزارەتی بازرگانی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

بەشە خۆراکی هاووڵاتیان مانگانە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی و خۆراکی عێراقەوە دابین دەکرێت، هاوکات لەهەرێمی کوردستانیش بڕیارە بەشە خۆراکی نوێ بدرێت ،بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستان وتی، “تا ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ زیادکردنی مادەکانی بەشەخۆراکی مانگانە نییە، بەڵام پێشنیازێک کراوە تاوەکو مادەکانی بەشەخۆراک زیادبکرێن”.

ئەو مادانەی کە لە بەشەخۆراکی مانگانە دەدرێت بە هاوڵاتییان بریتین لە، زەیت، برنج، نیسک، شەکر، دۆشاو، لەتکەنۆک و فاسۆلیایە.

لەبارەی پاسپۆرتەوە هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
پێشت لەبارەی پاسپۆرتەوە هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
بایکۆتی مامۆستایانی وانەبێژ گەیشتە سنوری پارێزگای هەولێر
دواتر بایکۆتی مامۆستایانی وانەبێژ گەیشتە سنوری پارێزگای هەولێر
ەیوەندیدار