ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

سێلێنا بە شێوازیکی جیاواز دەرکەوتەوە و ڕیکلام بۆ کۆمپانیایەکی نوێ دەکات

خێزان
“سێلێنا گۆمێز” لە ڕیکلامێکی نوێیدا بە شێوازێکی نوێ دەردەکەوێت کە ڕیکلام بۆ کۆمپانیای نایک دەکات، ئەمەش پاش ئەوە دێت لەماوەی ڕابردوودا ئەم خانمە ئەکتەرە وازی لە دوو هاوسەرەکەی هێنابوو کە ناویان جەستن بیبەر و هالی بوو.
“سێلێنا” لە نێو خانمە ئەستێرەکانە کە ھەمیشە بە شێوەیەکی بوێرانە ستایلی پرچی دەگۆڕێت و بۆ ھەر ستایلێکیش سەرنجی ھەوادارانی ڕادەکێشێت.

“سێلێنا گۆمێز” ساڵی ١٩٩٢ لە ووڵاتی ئەمریکا لە دایکبووە، ساڵی ٢٠٠٢ دەستی بەکاری ھونەری کردووە، تاوەکو ئێستە خاوەنی چەندین کاری ھونەرییە.

ریکلام

هەواڵەکان

سەمای هەستانەوە لە شاری سلێمانی دەکرێت

خێزان

گروپی لەزین لە شاری سلێمانی لە کارێکی نوێیاندا نمایشێکی سەما بەناوی (سەمای هەستانەوە) نمایش دەکەن.

گروپەکە بە بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر لە سلێمانی لە هۆڵی ڕۆشنبیری لە شاری  سلێمانی     سەماکەیان نمایش دەکەن.

بەوتەی د. نیاز لەتیف سەرپەرشتیاری گروپەکە پەیامەی سەماکەیان ئەوەیە کە مرۆڤ نابێت لە بەدەستهێنانی ئامانجەکانی بێهیوابێت و گەر توشی شکستیش هات پێویستە هەڵبستێتەوە و بەردەوام بێت.

گروپی لەزین گروپێکی هونەری شاری سلێمانییە کە لە بواری سەما و شانۆدا چالاکن.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

میکائیل بەرهەمێکی دوێتی لەگەڵ ئەفشین شوکری بڵاوکردەوە

خێزان

هەردوو هونەرمەند میکائیل و ئەفشین شوکری بەرهەمێکی نوێیان بەناوی (خۆشەویستی) بڵاوکردەوە.

هونەرمەند ئەفشین شوکری ڕایگەیاندووە کە بەرهەمەکە لە هۆندراوەی دیار هەڵەبجەییە و خۆشی کاری میلۆدیەکەی بۆ کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر هونەرمەند میکائیل بەرهەمێکی دوێتی لەگەڵ هونەرمەند (باران) بڵاوکردبەیەوە و بۆ ئەمساڵیش ئەم بەرهەمە تازەیەی بەرهەم هێناوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

شەهریار ئاشتبونەوەکەی لەگەڵ هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە

خێزان

هونەرمەندی لاو شەهریار حەسەن نوێترین بەرهەمەی خۆی بەناوی (ئاشبونەوە) بڵاوکردەوە.

بەرهەمە نوێکەی شەهریار حەسەن لە ئاوازی هەرێم سەڵاحە و تێکستی هێمن حەمیدە  و بە شێوازی دوێت لەگەڵ سازانی هاوسەریدا وتەویەتی و ئەمەش یەکەم کاری هاوسەرەکەیتی.

شه‌هریار حه‌سه‌ن له‌ ساڵی 2006وه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ كاری هونه‌ری و چه‌ندین گۆرانی و كلیپی هونه‌ریی هه‌یه‌ و وه‌ك ئه‌كته‌ر له‌ درامایه‌كیشدا به‌شداریی كردووه‌ و ئێستاش لە وڵاتی کەنەدا ژیان بەسەر دەبات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین