ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بزوتنەوەی گۆڕان، ئامادەكارییەكانی بۆ بەڕێوەچونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستپێكرد، لەو بارەیەوە جڤاتی گشتی چەند پێشنیارێك ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی دەكات.

ئەمڕۆ چوار شەممە، جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتی عومەر سەید عەلی، ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەكە لە مەكۆی سەرەكی گۆڕان لە سلێمانی كۆبووەوە.

بەپێی هەواڵێك، كە میدیای فەرمی گۆڕان بڵاویكردۆتەوە، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی كوردستان، كە بڕیارە 30ی ئەیلولی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، جڤاتی گشتی، گفتوگۆی لەبارەی چەند پێشنیازێكەوە كرد، كە گرنگترینیان ڕێگریكردنە لە ساختەكاری و پرسی ڕێكخستنەوەی پەیكەری ڕێكخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان ‌و ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان.

سەرۆكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرای كرد، سەرجەم ئەو تەوەرانەی گفتوگۆیان لەبارەوە كرا كرانە پێشنیاز و ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی كران، كە بڕیارە سبەینێ كۆببێتەوە.

کوردستان

بومەلەرزەیەكی بەهێز هەرێمی كوردستانی هەژاند

خەڵك-بەشی هەواڵ
كاتژمێر 1:8 خولەكی پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەكی بەهێز شاری سلێمانی  هەژاند و زۆرینەی هاووڵاتیان هەستیان پێكردووە.

بەپێی زانیارییەكان، هاووڵاتیان لە زۆرینەی ناوچەكان هەستیان بە بومەلەرزە كردووە و بەشێك لە باڵەخانە و بیناكانی لەرزاندووە و تا ئێستا گوڕەكەی نەزانراوە.

بەپێی زانیارییەكان بومەلەرزەكە بەغدا و گەرمیان و دەربەندیخان و هەولێرو هەڵەبجە و سۆرانیشی گرتوەتەوەو هاووڵاتیان لەو ناوچانەش هەستیان پێكردووە.

زانیاری زیاتر

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“مافی خانەنشینبوون لە پەرلەمانتاران سەندرایەوە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

پەرلەمانتارێكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا پەرلەمانتاران هیچ ئیمتیازێكیان لە حكومەت نییە، تەنانەت ئەوانەش مافی خۆیانە خانەنشین ببن.
لەدواساتەكانی تەمەنی خۆیدا پەرلەمانی عێراق یاسایەكی لەبەرژەوەندی خۆی تێپەڕاندو لای خۆشییەوە سەرۆك كۆماری عێراق واژووی لەسەر خانەنشینبوونی ئەو پەرلەمانتارانە كرد، بەڵام حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق یاساكەی رەتكردەوە و لە ئێستادا پەرلەمانتارانی ئەم خولە ناتوانن خانەنشین ببن.

جەمال ئەحمەد ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (خەڵك)ی راگەیاند، ئەو یاسایە بەشێكە لە یاسا گشتییەكان‌و خانەنشینی‌و موچەی فەرمانبەران، ئەویش لە رێگای یاسای خۆی رۆیشتووەو خوێندنەوەی یەكەم‌و دووەمی بۆ كراوەو دواتر دەنگی لەسەر دراوەو هیچ ئیمتیازێكی زیاتر بۆ پەرلەمانتاران نییە‌و وەك فەرمانبەرانی دەوڵەت سەیر كراون‌و ئەویش پێویستی بە تەمەن هەیە كە 50 ساڵە.

وتیشی، خانەنشینی پەرلەمانتارانیش پێویستی بە بڕوانامە هەیەو ئەگەر بڕوانامەی ئامادەیی هەبێت موچەكەی كەمترە، بەڵام ئەو بابەتە لەچوارچێوەی خۆی گەورە كراوەو دەرچووە.

ئاشكراشیكرد، بەداخەوە حكومەتێك وایلێبێت فەیسبوك‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەڕێوەی ببات، كارەساتە، چونكە ئەو یاسایە لە رێگای پەرلەمانەوە رۆیشتووەو نزیكەی دوو ساڵی ویستووە تاكو پەسەند كراوە، ئێستاش كە باس دەكرێت نە پەرلەمان ماوە و نە پەرلەمانتار ئیمتیازی هەیە.

سەبارەت بە وەرگرتنی هەر جۆرە ئیمتیازاتێك، جەمال ئەحمەد رایگەیاند، نە مافی خانەنشین بوونمان هەیە، نە خانەنشینیشین.

سەبارەت بە چارەسەركردنی ئەو كێشەیە، ناوبراو رایگەیاند، ئەو كێشەیە دەچێتە خولی داهاتووی پەرلەمان و جارێكیتر ئەو یاسایە خوێندنەوەی یەكەم‌و دووەمی بۆ دەكرێت‌و هەر یاسایەك رەت بكرێتەوە بەو شێوەیە چارەسەر دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

(خەڵك) پارێزگاری نوێی هەڵەبجە ئاشكرا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەندامێكی مەكتەبی راگەیاندنی حزبەكەی بۆ پارێزگاری هەڵەبجە دیاری كردووەو بەپێی زانیارییەكانیش تا ئێستا حكومەت كاری لەسەر جێگیركردنی نەكردووە.

سەرچاوەیەكی تایبەت لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بە (خەڵك)ی راگەیاند، مەكتەبی سیاسی نوسراوێكی بۆ دیاریكردنی ئازاد تۆفێق ئەندامی مەكتەبی راگەیاندنی ئەو حزبە دەركردووە كە ناوبراویان وەك پارێزگاری هەڵەبجە دەستنیشان كردووە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك)، نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەرپرسیاری ئەو بابەتەیە و تا ئێستاش كار لەسەر جێبەجێكردنی نەكراوە.

(خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی بە نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتەوە كرد، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.
هەر لەوبارەیەوە (خەڵك) پەیوەندی بە ئازاد تۆفیقەوە كرد، ناوبراو ئامادەنەبوو هیچ لێدوانێك لەوبارەیەوە بدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین