بانكێك بەبێ‌ كەفیل سلفەیەكی 25 ملیۆن دیناری دەداتە بەشێك لە هاووڵاتیان



بانكی ڕافیدەین پێدانی سلفە “بەبێ‌ كەفیل” بە فەرمانبەران و كارمەندانی وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و خانەنشینان ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ڕافیدەینەوە بڵاوكرایەوە”سلفەكە لە 5 ملیۆن دینارەوە تا 25 ملیۆن دینارە، بەپێی شایستەی ئەو كەسەی سلفەكە وەردەگرێت، بەجۆرێك لەگەڵ كۆی گشتی بڕی مووچەی مانگانەیدا بگونجێت”.

بانكی ڕافیدەین دەڵێت”سلفەكە بەبێ‌ كەفیلە بۆ هەڵگرانی ماستەر كاردی دەرچووی بانكەكە، شێوازی داواكاریی سلفەكە ئەلیكترۆنییە و لەڕێی ئەپڵیكەیشنی بانكی ڕافیدەینەوە دەبێت”.

 

 

لە ناوچەیەكی دیكەی هەرێم كاتەكانی بانگ گۆڕا
پێشت لە ناوچەیەكی دیكەی هەرێم كاتەكانی بانگ گۆڕا
تاوە بارانی بەلێزمە هەرێم دەگرێتەوە و ڕەشەبا هەڵدەكات
دواتر تاوە بارانی بەلێزمە هەرێم دەگرێتەوە و ڕەشەبا هەڵدەكات
ەیوەندیدار