محەمەد دوای ٤٥ کاتژمێر مانەوە لەژێر داروپەردووی ڕوخاودا ڕزگارکرا



هەرچەندە هیوایەکی کەم هەیە بۆ دۆزینەوەی ڕزگاربووانی زیاتر لەنێو ئەو هەزاران کەسەی لەژێر داروپەردووی ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەدا گیریان خواردووە کە باشووری تورکیا و باکوری ڕۆژئاوای سوریای گرتەوە، کارمەندانی فریاگوزاری کێبڕکێ لەگەڵ کاتدا دەکەن و هەر زوو دەگەنە ئەو جێگایانەی کە دەنگی قوربانیان لە ژێر داروپەردووی خانو باڵەخانەکان دەبیسترێت.

 

ئێوارەی رۆژی سێشەممە ٧-٢-٢-٢٠٢٣ ، تیمەکانی فریاگوزاری شارەوانی ئەستەنبوڵ، پەنابەریێک سورییان بە ناوی محەمەد ئەحمەد لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی داڕماو لە شارۆچکەی هاتای باشووری تورکیا دۆزیەوە و دوای ماوەیەکی زۆر مانەوە بێ نان و ئاو لەمردن رزگار کرا .

محەمەد دوای ٤٥ کاتژمێر لە ژێر داروپەردووی داڕماودا ماندوو شەکەت دەردەکەوت.

 

لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا، کە ئەکرەم ئیمام ئۆغلو سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ  لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە،  محەمەد بەسەری دەبەیەک ئاوی پێدەدەن پێش ئەوەی لە ژێر داروپەردووە ڕووخاوەکەدا دەربهێنرێت.

هەرێم تیمێكی ١٥٠ كەسی بە ٦٠ ئەمبولانسەوە رەوانەی توركیا كرد
پێشت هەرێم تیمێكی ١٥٠ كەسی بە ٦٠ ئەمبولانسەوە رەوانەی توركیا كرد
نزیكەی 650 بوومەلەرزە ڕوویانداوە
دواتر نزیكەی 650 بوومەلەرزە ڕوویانداوە
ەیوەندیدار