ڕۆژئاواییەكان بەچەكی نوێ دەچنە جەنگی ئۆكراینەوە



 

هاوپەیمانەكانی كیێڤ لە دەوڵەتانی ڕۆژئاوایی بۆ یەكەمجار جوڵەیان كرد بۆ دابینكردنی زرێپۆشی شەڕكەر بۆ كیێڤ، لەگەڵ سیستمی مووشەكی پاتریۆت، ئەمەش بە ڕای چاودێران ڕەنگە توانای ئۆكراین زیاتر بەسەر بەرەكانی جەنگدا زاڵبكات.

بەرپرسێكی كۆشكی ئیلیزێ لە پاریس، ڕۆژی چوارشەممە، دوای پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا و هاوتا ئۆكراینییەكەی، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، ڕایگەیاند “ماكرۆن بە زێلێنسكی وتووە، فەڕەنسا زرێپۆشی سوكی AMX-10RC دەنێرێت بۆ كیێڤ بۆ ئەوەی یارمەتی كیێڤ لە شەڕەكەی دژی ڕووسیا بدات”.

ئەو بەرپرسە، ئاماژەی بەوەشكردووە، یەكەمجارە ئەو زرێپۆشانەی لەلایەن ڕۆژئاواوە دروستكراون، بگەیەنرێنە ئۆكراین.

ئوسترالیا پێشتر لە مانگی ئۆكتۆبەردا ڕایگەیاندبوو كە ٩٠ ئۆتۆمبێلی جۆری بوشماستەر و یەكەی زرێپۆشی بەهێزكراوی لە دژی مین و چەكی سووك و جۆرەكانی دیكەی دابینكردووە بۆ ئۆكراین.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا دواتر ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند كە واشنتۆن بیر لە ناردنی ئۆتۆمبێلی شەڕكەری برادلی بۆ ئۆكراین دەكاتەوە.

“برادلی” كە بە تۆپێكی بەهێز تەیاركراوە، یەكێكە لەو ئامڕازە سەرەكیانەی سووپای ئەمریكا لە ناوەڕاستی هەشتاكانی سەدەی ڕابردووەوە بۆ گواستنەوەی هێزەكان لە بەرەكانی شەڕدا بەكاریدەهێنێت.

ئەم هەنگاوەی بایدن بە ناردنی ئەو تانكە “ئەبرامز”انە نایەت كە ئۆكراین بەدوایدا دەگەڕێت، چونكە كیێڤ چەندین جار داوای لە هاوپەیمانەكانی لە ڕۆژئاوا كردووە كە ئۆتۆمبێلی شەڕكەری قورس وەك “ئەبرامز” و تانكی “پڵنگ”ی دروستكراوی ئەڵمانیای بۆ دابین بكەن.

زێلێنسكی لە وتاری خۆیدا سوپاسی ماكرۆنی كرد و وتی، دەبێت هاوپەیمانەكانی دیكە چەكی قورستر پێشكەش بكەن بە ئۆكراین.

وتیشی “ئەمە ئاماژەیەكی ڕوون بۆ هەموو هاوبەشەكانمان دەنێرێت، هیچ هۆكارێكی لۆژیكی نییە بۆ ئەوەی ئۆكراین هێشتا تانكی ڕۆژئاوایی بۆ دابین نەكرێت”.

لەلایەكی دیكەوە ئەمریكا سەرقاڵی ئامادەكردن و گواستنەوەی سیستمی مووشەكی پاتریۆتە بۆ ئۆكراین.

نەوت لە سەنتەری شارەكان دابەشدەكرێت
پێت نەوت لە سەنتەری شارەكان دابەشدەكرێت
دوو كۆڵبەر بوونە قوربانی
دوات دوو كۆڵبەر بوونە قوربانی
پەیوەنیدر