دوو كۆڵبەر بوونە قوربانی



 

كۆڵبەرێكی لاو و خەڵكی شاری سەوڵاوا بە ناوی ئارمان محەمەدی، لە كاتی كۆڵبەری و لە سنووری نەوسوود بە هۆكاری كەوتنە خوارەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.

هاوكات كۆڵبەرێكی خەڵكی پاوە بە ناوی ئارەش محەممەدی لەلایەن هێزە چەكدارەكانەوە كەوتووەتە بەر لێدان و كوتان و بە سەختی بریندار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، كۆڵبەرێك بە ناوی ئارمان محەممەدی، تەمەن ٣۵ ساڵ و خەڵكی شاری سەوڵاوا، لە كاتی كۆڵبەریدا لە بەرزایییەكانی سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای كرماشان، بە هۆكاری كەوتنە خوارەوە لە بەرزایی بریندار بووە و لە كاتی گواستنەوەی ئەو كۆڵبەرە بە بریندارە بۆ نەخۆشخانە و ناوەندە دەرمانییەكان، لە ڕێگەدا گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئارمان محەممەدی، خەڵكی شاری سەوڵاوا بووە و لە شوێنێك بە ناوی “سۆفی جانە”ی سنووری نەوسوود لە بەرزایی كەوتووەتە خوارەوە.

هاوكات كۆڵبەرێكی دیكەی خەڵكی شاری پاوە بە ناوە ئارش محەمەدی، لەلایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە شێوەیەكی دڕندانە و بێڕێزانە لێی دراوە و بەم هۆكارەشەوە بریندار بووە.

سەرجەم كەرەستە و كەلوپەلەكانی ئەو كۆڵبەرە لەلایەن هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامییەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.

ڕۆژئاواییەكان بەچەكی نوێ دەچنە جەنگی ئۆكراینەوە
پێشت ڕۆژئاواییەكان بەچەكی نوێ دەچنە جەنگی ئۆكراینەوە
چەند ناوچەیەك لە مین پاككرانەوە
دواتر چەند ناوچەیەك لە مین پاككرانەوە
ەیوەندیدار