ئەمریكا هاوكاری سەربازی نوێ بۆ ئۆكرانیا ڕەوانە دەكات



وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی كۆشكی سپی ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی پاكێجێكی هاوكاری بە بڕی نزیكەی 300 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆكرانیا دەنێرێت بۆ بەهێزكردنی بەرگری ئاسمانی و شكستپێهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان.

جۆن كیربی، وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی كۆشكی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، واشنتۆن زۆر نیگەرانە لە “قوڵبوونەوە و گەشەسەندنی هاوبەشی بەرگری”نێوان ئێران و ڕوسیا و كار بۆ تێكدانی ئەو پەیوەندییە دەكات، لەنێویاندا فڕۆكەی بێفڕۆكەوان.

ڕاشیگەیاندووە، واشنتۆن پاكێجێكی هاوكاری بە بڕی 275 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆكرانیا دەنێرێت بۆ بەهێزكردنی بەرگری ئاسمانی و شكستپێهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و بەڵێنی دا پەیوەندییە بەرگرییەكانی ڕووسیا لەگەڵ ئێران تێك بدات.

 

بۆ ماوەی 20 ڕۆژ لە سبەینێ وە دەوامی‌ چەند فەرمانگەیەك رادەگیرێت
پێت بۆ ماوەی 20 ڕۆژ لە سبەینێ وە دەوامی‌ چەند فەرمانگەیەك رادەگیرێت
پارێزگای هەولێر كۆمپانیاكانی بواری غازی LPG ئاگاداردەكاتەوە
دوات پارێزگای هەولێر كۆمپانیاكانی بواری غازی LPG ئاگاداردەكاتەوە
پەیوەنیدر