سەرۆكی چین سەردانی سعوودیە دەكات



 

سەرۆكی چین، شی جین پینگ لە میانی سەردانە فەڕمییەكەیدا بۆ سعوودیە كە سێ ڕۆژ دەخایەنێت، بەشداری دەكات لە لووتكەی وڵاتانی عەرەبی و چین و لووتكەی ڕێكخراوی هاریكاریی كەنداو و چین كە لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە ئەنجام دەدرێن.

سەرۆكی چین، شی جین پینگ بە سەردانێكی فەڕمی سێ ڕۆژە، دەچێت بۆ سعوودیە.

وەزارەتی دەرەوەی چین بڵاویكردەوە، شی جین پینگ لە میانی سەردانە فەڕمییەكەیدا بۆ سعوودیە لە ڕێكەوتی حەوت بۆ نۆی كانوونی یەكەم، بەشداری دەكات لە لووتكەی وڵاتانی عەرەبی و چین و لووتكەی ڕێكخراوی هاریكاریی كەنداو و چین كە لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە ئەنجام دەدرێن.

لای خۆیشیەوە وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە، هەواڵی سەردانەكەی پشتڕاست كردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە كە سەردانەكە لەسەر بانگهێشتی شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئەنجام دەدرێت و ئامانج لە كۆبوونەوەكانی هەردوو لووتكەكەیش، “پێشخستنی زیاتری پەیوەندییە هاوبەشەكانە لە تەواوی بوارەكان و تاوتوێكردنی رێگاكانی پێشخستنی دەرفەتەكانە بۆ هەماهەنگی”.

سەرۆكی چین، شی جین پینگ لە ٢٠١٦ سەردانی ڕیازی كرد و لە ٢٠١٩ لەگەڵ جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان لە پەكین كۆبووەوە.

ئەمریكا بەهێزەوە لە ڕۆژئاوا دەستپێدەكاتەوە
پێت ئەمریكا بەهێزەوە لە ڕۆژئاوا دەستپێدەكاتەوە
پلاسخارت گەیشتە نەجەف
دوات پلاسخارت گەیشتە نەجەف
پەیوەنیدر