به‌ریتانیا، پەنابەران لە دەریادا نیشتەجێ دەکات



حكومه‌تى به‌ریتانیا، یه‌كه‌م کاروانی په‌نابه‌رانی ڕەوانەی سەر کەشتیی(BIBBY STOCKHOLM)، کرد، تا ئەو کاتەی كه‌یسه‌كانیان له‌ دادگا یه‌كلایی ده‌بێته‌وه لە دەریادا دەمێننەوە.

 

لەمبارەیەوە وه‌زاره‌تى ناوخۆیی به‌ریتانیا ڕایگەیاندووە: په‌نابه‌ران نان و شوێنى مانه‌وه‌یان بۆ دابینده‌كرێت و ئاسایشیان پارێزراوه‌ و تێچوونى رۆژانه‌ى كه‌شتیه‌كەش‌ 20 هه‌زار یۆرۆیه.

 

کەشتیی (BIBBY STOCKHOLM)، کە لەبه‌نده‌رى پۆرتلاند له‌ شارۆچكه‌ى وه‌ى ماوس جێگیر کراوە،  500 ژووری جیاوازى تاكه‌كه‌سى و 222 ژوورى نووستن و سێ كۆگا لە خۆ دەگرێت، کە لە ئێستادا کاروانێکی 50 کەسی لەو پەنابەرانە بۆ رەوانە کراوە کە بە نایاسایی هاتوونەتە خاکی ئەو وڵاتە.

 

لە مانگى ئایاری ئەمساڵدا حكومه‌تى به‌ریتانیا بڕیاریدا ئەو پەنابه‌رانه‌ى كه‌ دۆسیەکانیان یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه‌ ڕەوانەی سه‌ر كه‌شتى BIBBY STOCKHOLM یان دەکات، تاوه‌كو دۆسیەكانیان یه‌كلا ده‌بنه‌وه‌، ئه‌مڕۆ  8ى حوزه‌یران، ئه‌و بڕیارە جێبه‌جێكرا و یه‌كه‌مین كاروانى په‌نابه‌ران ره‌وانه‌ى ناو دەریا کران تا لەسەر کەشتی بمێننەوە.

 

ئا؛ ئەرکان ئاوات – مەشقکاری پراکتیکی

چین گەورەترین سیستمی چاودێری جیهانی هەیە
پێت چین گەورەترین سیستمی چاودێری جیهانی هەیە
١١ کۆچبەر خنکان و ٤٢ کۆچبەری دیکە بێسەروشوێنن
دوات ١١ کۆچبەر خنکان و ٤٢ کۆچبەری دیکە بێسەروشوێنن
پەیوەنیدر