كۆمپانیای دی ئێن ئۆ بەرهەمهێنانی نەوتی ڕاگرت



كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی رایگەیاند، “بەردەوام بووین لە بەرهەمهێنان، بەڵام توانای كۆگاكردنمان سنووردارە، بیرە نەوتییەكان دادەخەین”.

كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی رایگەیاند: لە ئەمڕۆوە دەستیكردووە بە داخستنی ئەو بیرە نەوتانەی لە هەرێمی كوردستاندا بەرهەمهێنان تێدا دەكرد.

ئەوەش دوای تێپەڕبوونی چوار رۆژ بەسەر ئاگاداركردنەوەیەكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ راگرتنی هەناردەكردنی نەوت لە رێی بەندەری جەیهانی توركییەوە.

كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی لە هەردوو كێڵگەی نەوتی تاوكێ و پیشابوور كاری دەكرد كە ساڵی 2022 رۆژانە 107 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمدەهێنا، ئەوەش چواریەكی كۆی ئەو نەوتە بوو كە هەرێمی كوردستان هەناردەی دەكرد.

 

نرخی نەوت لەبەرزبوونەوە بەردەوامە
پێت نرخی نەوت لەبەرزبوونەوە بەردەوامە
مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت
دوات مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت
پەیوەنیدر