نرخی نەوت لەبەرزبوونەوە بەردەوامە



 

ئەمڕۆ چوار شەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا لە ژێر كاریگەری راگیرانی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمدا لەبەرزبوونەوە بەردەوامە.

ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 16 سەنت بە ڕێژەی 0.20% بۆ 78.30 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس 35 سەنت بەڕێژەی 0.48% بۆ 73.69 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەم هەفتەیە نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا دەستی بە بەرزبوونەوە كرد لە دوای ماوەیەك لە دابەزینی نرخەكەی، ئەوەش لە دوای ڕاگیرانی هەناردەكردنی زیاتر لە 450 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەرێمی كوردستان لە ڕێگای بەندەری جەیهانی توركییەوە.

هاوكات كۆگاكانی نەوتی خاوی ئەمریكا لە هەفتەی كۆتایی مانگی ئاداردا 6.1 ملیۆن بەرمیل پاشەكشەی كردووە.

هەروەها كۆگاكانی بەنزین لە ئەمریكا 5.9 ملیۆن بەرمیل كەمیكردووە.

شەممەی ڕابردوو توركیا لەسەر داوای عێراق و دوای دەرچوونی بڕیاری دادگەی پاریس هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانی لە بەندەری جەیهانی توركییەوە ڕاگرت.

لەشەوی ڕابردووەوە بەشێك لە كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكانی نەوت لە هەرێمی كوردستان بەهۆی پڕبوونی كۆگاكانیانەوە بەرهەمهێنانی نەوتیان ڕاگرتووە.

كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی رایگەیاند، “بەردەوام بووین لە بەرهەمهێنان، بەڵام توانای كۆگاكردنمان سنووردارە، بیرە نەوتییەكان دادەخەین”.

كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی رایگەیاند: لە ئەمڕۆوە دەستیكردووە بە داخستنی ئەو بیرە نەوتانەی لە هەرێمی كوردستاندا بەرهەمهێنانی تێدا دەكرد.

ئەوەش دوای تێپەڕبوونی چوار رۆژ بەسەر ئاگاداركردنەوەیەكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ راگرتنی هەناردەكردنی نەوت لە رێی بەندەری جەیهانی توركییەوە.

كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی لە هەردوو كێڵگەی نەوتی تاوكێ و پیشابوور كاری دەكرد كە ساڵی 2022 رۆژانە 107 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمدەهێنا، ئەوەش چواریەكی كۆی ئەو نەوتە بوو كە هەرێمی كوردستان هەناردەی دەكرد.

 

 

دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری دەستیپێكردەوە
پێشت دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری دەستیپێكردەوە
كۆمپانیای دی ئێن ئۆ بەرهەمهێنانی نەوتی ڕاگرت
دواتر كۆمپانیای دی ئێن ئۆ بەرهەمهێنانی نەوتی ڕاگرت
پەیوەندیدار