خۆپیشاندانەكەی دەربەندیخان بەردەوامە



خۆپیشاندەرانی شارۆچكەی دەربەندیخان بۆ ڕۆژی پازدەهەم بەردەوامن لە خۆپیشاندان و دەشڵێن وەڵامی جێبەجێكردنی داواكارییەكانمان وەرگرتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 15\2\2023، خۆپیشاندانەكەی شارۆچكەی دەربەندیخان پێدەنێتە ڕۆژی پازدەهەمینەوە كە داواكاری خۆپیشاندەران پەیوەستە بە كەمی و خراپی خزمەتگوزراییەكانی وەك ئاو و كارەبا.

هاوكار قادر، یەكێك لە خۆپیشاندەرانی دەربەندیخان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، خۆپیشاندانی دەربەندیخان بۆ پازدەهەمین ڕۆژ بەردەوامە ڕۆژی ڕابردوو جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و كۆمەڵێك كەسایەتی وڵامی داواكارییەكانیان داینەوە كە لەماوەی 10 ڕۆژدا چارەسەری گرفتی ئاوی شارۆچكەكە دەكرێت، دوو كاتژمێر كارەبای نیشتمانی زیاد كراوە.

وتیشی، یەكێكی دیكە لە داواكارییەكانی خۆپیشاندەران لابردنی پێوەری ئاو و پێوەری زیرەكی كارەبا بوو كە بەڵێنمان پێدراوە ئەو پێوەرە لاببرێت.
سەبارەت بەوەی كە هەتا كەی بەردەوامی بە خۆپیشاندانەكانیان دەدەن، هاوكار قادر وتی، لە كۆبوونەوەی دەستەی ناڕەزایەتییەكانی دەربەندیخان بڕیار دەدرێت كەئایا هەتا كەی بەردەوامی بە خۆپیشاندانەكانمان دەدەین.

May be an image of 4 people, people standing and outdoors

ڕووسیا و ئۆكراین خۆیان بۆ هێرشی بەهارە ئامادە دەكەن
پێت ڕووسیا و ئۆكراین خۆیان بۆ هێرشی بەهارە ئامادە دەكەن
وەزیری دەرەوەی عێراق: لەگەڵ ئەمریكا لەسەر دۆلار ڕێككەوتین
دوات وەزیری دەرەوەی عێراق: لەگەڵ ئەمریكا لەسەر دۆلار ڕێككەوتین
پەیوەنیدر