دادگای فیدڕاڵی لەسەر پارەی بەشەخۆراكی هەرێم كۆدەبێتەوە



بڕیارە ئەمڕۆ و سبەینێ‌ دادگای فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بە سكاڵاكانی سەر هەرێمی كوردستان دوو كۆبوونەوە ئەنجامبدات، یەكێك لە سكاڵاكان لە دژی وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی تۆماركراوە كە پارەی 18 ساڵی بەشەخۆراكیان نەگەڕاندووەتەوە بۆ حكومەتی عێراق.

بەپێی خشتەی كۆبوونەوەكانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، دوو دانیشتنی ئەمڕۆ و سبەینێی دادگاكە تایبەتن بەو سكاڵایانەی لە دژی هەرێمی كوردستان تۆماركراون. یەكێك لە سكاڵاكان لە دژی درێژكردنەوەی تەمەنی یاسایی خولی پێنجەمی پەڕلەمانی كوردستانە، ئەوەی دیكەشیان لە دژی وەزارەتی بارزگانیی هەرێمی كوردستانە.

كۆبوونەوەی یەكەمی دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی سكاڵایەكە، كە لەلایەن بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتیی بازرگانی خۆراكی حكومەتی فیدراڵی لە دژی وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی تۆماركراوە.

لە سكاڵاكە داواكراوە ئەو پارانە بگەڕێنەوە كە لە ئەستۆیاندایە و تایبەتە بە بەشەخۆراكی مانگانە كە لە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان وەرگیراون، لە یەكی كانوونی دووەمی 2004ـەوە تاوەكو 30ـی ئەیلوولی 2021.

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە، 31-1-2023، دادگای فیدراڵی لەبارەی سكاڵایەك، كە تایبەتە بە درێژكردنەوەی وادەی یاسایی پەڕلەمانی كوردستان كۆببێتەوە.

تەلەگراف؛ “ئۆکراین کریمیا بەدەست دەهێنێتەوە ئەگەر ڕێگەی پێبدەن”
پێت تەلەگراف؛ “ئۆکراین کریمیا بەدەست دەهێنێتەوە ئەگەر ڕێگەی پێبدەن”
جەنگی درۆنەكان بەرەو قوڵایی خاكی ئێرانە
دوات جەنگی درۆنەكان بەرەو قوڵایی خاكی ئێرانە
پەیوەنیدر