تەلەگراف؛ “ئۆکراین کریمیا بەدەست دەهێنێتەوە ئەگەر ڕێگەی پێبدەن”



ڕۆژنامەیەک، ڕێگەیەک بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی ئۆکراین بەسەر هێزەکانی ڕووسیاو گەڕاندنەوەی کریمیا ئاشکرا دەکات.

 

ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، بە گێڕانەوە، لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، ڕێگەیەکی بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی ئۆکراین بەسەر ڕووسیادا لە ئاشکرایکردووە و ڕایگەیاندووە؛ کیێڤ کریمیا بەدەست دەهێنێتەوە ئەگەر لەندەن ڕێگەی پێبدات.

 

ڕۆژنامەی تەلەگراف لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، سوپای بەریتانیا “نیگەرانە لەوەی هێزی ئاسمانی شاهانە و هێزی دەریایی قورسایی خۆیان بۆ پشتگیریکردن لە ئۆکراین بەکارناهێنن”.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕیشی سوناک بەڵێنیدا ١٤ تانکی چالنجەر ٢ بنێرێت بۆ ئۆکراین، بەڵام بەرپرسانی باڵای وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا “پێیانوایە سوپای بەریتانیا دەبێت یارمەتیدەر بێت لە هەڵگرتنی بارگرانییەکان لەگەڵ ئۆکراین.”

 

بەرپرسانی بەریتانیا هۆشدارییان داوە، “ناردنی فڕۆکە لە ئێستادا لە پێشینەی کارەکانیان نییە، گەر ئەمە بکرێت ئەوا وەک بەشداری سەربازیی لێکدەدرێتەوە”، بەڵام ئەگەر هەیە سیناریۆیەکی لەو شێوەیە هەبێت کە “ڕووسیا لە ئۆکراین دەربکرێت.”

 

ئۆکراین چۆن کریمیا بەدەست دەهێنێتەوە؟

لەم چوارچێوەیەدا ڕۆژنامەی تەلەگراف بابەتێکی بە ناونیشانی “ئۆکراین کریمیا بەدەست دەهێنێتەوە ئەگەر ڕێگەی پێبدەن” بڵاوکردەوە، کە وتارێکی بن هۆدجسە و نووسەرەکەی دەڵێت: “بە چەکی دروست، ئۆکراین دەتوانێت ڕێگری لە پێشڕەوی گەورەی ڕووسیا لە هەر شوێنێکی بەرەکانی شەڕدا بکات”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ” ئۆکراین دەتوانێت ئەمساڵ کریمیا وەربگرێتەوە”.

 

نوسەری ئەو بابەتەی ڕۆژنامەی تەلەگراف ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا ” کیێڤ هێزێکی زرێپۆش دروست دەکات، بە قەبارەی فیرقەیەک یان گەورەتر، کە ئامادەیە وەک پێکهاتەیەکی پیشڕەوی بۆ قۆناغی هێرشێکی گەورە و بێوێنە”.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین “ئێستا سەرنجی خۆی خستۆتە سەر مووشەکی وردی دوور مەودا، کە دەزانێت لە هەوڵەکانی ئازادکردنی کریمیا یەکلاکەرەوە دەبن”.

 

لە درێژەی وتارەکەیدا  ئەو نوسەرە دەڵێت: دەتوانرێت بە ئاسانی سیستمێکی مووشەکی تاکتیکی دابین بکرێت، کە توانای هێزەکانی ئۆکراین بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر دەکات بۆ لێدانی پردەکانی ڕووسیا، ناوەندەکانی لۆجستی، هێڵی شەمەندەفەر، چڕبوونەوەی ناوچەی سەربازەکان و شوێنەکانی هەڵگرتنی تەقەمەنی”.

 

بن هۆدجس لە کۆتایی وتارەکەیدا وتویەتی: ئێستا ئەرکی ئێمەیە بارە لارەکە ڕاست بکەینەوە، چونکە سەرەڕای ئەو هەموو بەڵێنانەی لەلایەن سەرکردەکانی ڕۆژئاواوە بۆ ئۆکراین هەیە، هیچ سەرکەوتنێک بۆ کیێڤ یان ناتۆ بەبێ ڕزگارکردنی کریما دڵخۆشکەر نابێت.

کیێڤ؛ هێرشەکەی سەر ئیسفەهان پەیوەندی بە ئۆکرایناوە هەیە
پێشت کیێڤ؛ هێرشەکەی سەر ئیسفەهان پەیوەندی بە ئۆکرایناوە هەیە
دادگای فیدڕاڵی لەسەر پارەی بەشەخۆراكی هەرێم كۆدەبێتەوە
دواتر دادگای فیدڕاڵی لەسەر پارەی بەشەخۆراكی هەرێم كۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار