كادیرێكی پێشكەوتووی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر یەكێتی و پارتی پەیوەندیان باشبێت دەبێتە مایەی خێر بۆ بەشەكانی تری كوردستانیش، بەپێچەوانەشەوە ئەگەر پەیوەندیان خراپ بێت، دۆخی هەرێم و پارچەكانی تریش ئاڵۆزدەبێت.
پێشرەو وەیسی، كادیری پێشكەوتووی یەكێتی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، دوای هەڵكشان و داكشانی پەیوەندەكانی یەكێتی و پارتی، ئەمڕۆ دواجار كۆبوونەوە بەئامانجی تواندنەوەی بەستەڵەكی نێوانیانە بەتایبەت ئێستا دۆخێكە عیراق و ناوچەكە لەقۆناغێكی جیاوازدان.
دەشڵێت: “هاتنی شاندی ئەمریكا و وڵاتانی تر و كۆبوونەوەیان لەگەڵ یەكێتی و پارتی، كە ڕێنماییان ئەوەبووە گفتووگۆ بكەنە بناغەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان، بۆیە ئومێدەوارین ئەم دانیشتنە ببێتە هۆكاری لەیەكتر نزیككردنەوەی ئەم دوو هێزە باڵادەستە”.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر یەكێتی و پارتی پەیوەندیان باشبێت دەبێتە مایەی خێر بۆ بەشەكانی تری كوردستانیش، بەپێچەوانەشەوە ئەگەر پەیوەندیان خراپ بێت، دۆخی هەرێم و پارچەكانی تریش ئاڵۆزدەبێت.