لە هۆڵ و ماركێتی ئەكواپارك لە شاری سلێمانی، ئاگرێكی گەورە كەوتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن.
كەمێك پێش ئێستا، لە هۆڵ و ماركێتی ئەكواپارك لە شاری سلێمانی، ئاگرێكی گەورە كەوتەوە.
تیمەكانی بەرگری شارستانی سلێمانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن، بەڵام بەپێی زانیارییەكان ئاگرەكە هێندە بەهێزە پێناچێت بە زوویی كۆنتڕۆڵبكرێت.
بە پێی زانیارییە سەرتاییەكان، ئاگرەكە بەهۆی شۆرتی كارەباوە كەوتووەتەوە و جگە لە زیانە ماددییەكان زیانی گیانی نەبووە.