باڵوێزخانەی عێراق لە ئەنقەرە داوایەك لە توركیا دەكات



باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە داوا دەكات كە هۆكاری كوشتنی پێنج هاووڵاتییەكەی هەرێمی كوردستان لە توركیا ئاشكرا بكرێت.

هەڵسوڕێنەری كاتیی كاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە، خەلیل ئیبراهیم محەممەد، سەركۆنەی رووداوی كوژرانی پێنج هاووڵاتییەكەی هەرێمی كوردستانی كرد لە پارێزگای مێردینی باكووری كوردستان و داوای لە حكومەتی توركیا كرد هۆكاری ئەو هێرشە روونبكاتەوە و تاوانباران بە زووترین كات بداتە دادگا.

بەرەبەیانی، 19-01-2023، لە شارۆچكەی نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردینی باكووری كوردستان پێنج كەسی دوو خێزانی باشووری كوردستان كە خەڵكی شاری دهۆك بوون لە ئۆتۆمبیلێكدا كوژران، تا ئێستاش هۆكاری ئەو ڕووداوە ئااشكرا نەكراوە.

 

لە سلێمانی ئاگر كەوتەوە
پێشت لە سلێمانی ئاگر كەوتەوە
پەرلەمانی ئەڵمانیا تاوانەكانی داعشی دژبە ئێزدییەكان بە جینۆساید ناساند
دواتر پەرلەمانی ئەڵمانیا تاوانەكانی داعشی دژبە ئێزدییەكان بە جینۆساید ناساند
ەیوەندیدار