هەولێر پیسترین ژینگەی هەیە



دەستەواژەی “ئای كیۆ ئێر”ی نێودەوڵەتی كە بایەخ بە كاروباری پیسبوونی ژینگە دەدات، ژینگەی شاری هەولێر بە پیسترین ژینگە لەنێوان پارێزگاكانی عیراقدا دادەنێت.

بەپێی ڕاپۆرتێكی دەستەواژەی “ئای كیۆ ئێر” كە ئەمڕۆ چوار شەممە بڵاوكرایەوە”ڕێژەی پیسبوونی هەوا لە عیراقدا بەرزە بەهۆی دووكەڵی ئۆتۆمبێل و پاشماوەكانی جەنگ، بەكارهێنانی موەلیدەی كارەبا و سوتانی غاز لە كێڵگەكانی نەوت و پاڵاوگەكان، هێندەی تر ژینگەی وڵاتەكەیان پیسكردووە”.

هەر لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە”لە هۆكارەكانی تر كە كاریگەرییان لەسەر جۆری هەوا لە عیراق دروستكردووە، سوتانی كارگەی كبریتی میشراق بوو لە ساڵی 2003 كە دوای سێ‌ هەفتە كوژێنرایەوە، ڕووداوەكەش بووە گەورەترین كارەساتی لێچوونی گازی دوانە ئۆكسیدی كبریت لە جیهاندا كە بەهۆی هەڵەی مرۆییەوە دروستبووە”.

“ئای كیۆ ئێر” دەڵێت، شاری هەولێر بەرزترین ڕێژەی پیسبوونی هەوای هەیە لە عیراق و ڕێژەی پیسبوونەكەی لە شاری بەغدا زیاترە، دەرهێنانی نەوت و غازیش لە كوردستان كاریگەریی هەیە لەسەر زیادكردنی ڕێژەی پیسبوونى

ژینگەی شارەكە”.

نرخی دۆلار لەمڕۆدا بۆ سێیەم جار بەرزبووەوە
پێشت نرخی دۆلار لەمڕۆدا بۆ سێیەم جار بەرزبووەوە
نرخی هێلكە هەرزان دەبێت
دواتر نرخی هێلكە هەرزان دەبێت
ەیوەندیدار