نرخی دۆلار لەمڕۆدا بۆ سێیەم جار بەرزبووەوە



لەماوەی تەنها ئەمڕۆدا نرخی دۆلار سێ‌ جار لەسەر یەك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستادا 162 هەزار دیناری تێپەڕاندووە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار جارێكی دیكە بەرزبووەوە و گەیشتە 161 هەزار و 500 دینار و ئێستاش بەرزبۆتەوە بۆ 162 هەزار دینار.

ئارام سەردار، پەیامنێری (خەڵك) لە هەولێر ڕایگەیاند، كەمێك لەمەوبەر بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دینار گەیشتۆتە بەرزترین ئاست لە مێژووی خۆیدا و 100 دۆلار بووە بە 162 هەزار و 250 دینار.

بەرزبوونەوەی ئاستی دۆلار بەو جۆرە لەكاتێكدایە، كە بانكی ناوەندی بەردەوام جەخت لە هەرزان كردنەوەی دۆلار دەكات و پارێزگاری بانكەكە وتی، “تا كۆتایی ئەم مانگە 100 دۆلار دەبێتەوە بە 147 هەزار دینار”.

وەزارەتێكی هەرێم لیستی دامەزراندنی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە
پێشت وەزارەتێكی هەرێم لیستی دامەزراندنی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە
هەولێر پیسترین ژینگەی هەیە
دواتر هەولێر پیسترین ژینگەی هەیە
ەیوەندیدار