ژمارەی قوربانیانی مەدەنی لە سەرەتای دەستپێكردنی جەنگ لە ئۆكراینا ڕادەگەیەنرێت



یەكێك لە گەورە یاریدەدەرانی سەرۆكی ئۆكراینا، جەخت لەسەر كوراژنی زیاتر لە نۆ هەزار مەدەنی دەكاتەوە كە 453 منداڵییان تێدایە، لە سەرەتای دەستپێكردنی هێرشەكانی ڕووسیا لە ئۆكراینا لە مانگی شوباتی ڕابردووەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری ئەندرێ‌ یرماك بەڕێوەبەری نوشسینگەی ڤڵۆدۆمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرایناوە بڵاویكردەوە:”80 هەزار تاوانمان تۆماركردووە كە لەلایەن داگیركەرانی ڕووسەوە ئەنجامدراون و زیاتر لە نۆ هەزار مەدەنیش كوژراون كە 453یان منداڵن”.

بە وتەی یرماك:”لێبوردنە نابین بەرامبەر بە هیچ كارێكی ئەشكەنجەدان و كوشتن. هەموو تاوانباران دەبێت دادگایی بكرێن، ئۆكراینا دەیەوێت دادگایەكی نێودەوڵەتی تایبەت بە دادگایی كردنی سەكردە سیاسییە ڕووسەكان دابمەزرێت و قەرەبووی ئەو وێرانكارییانە بكرێتەوە كە بەهۆی داگیركاریی ڕووسیاوە بەسەر وڵاتدا هات”.

دوێنێ‌ دوو شەممە، نوسینگەی كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاندبوو”زیاتر لە نۆ هەزار مەدەنی لە سەرەتای دەستپێكردنی داگیركاریی ڕووسیاوە، لە ئۆكراینا كوژراون”.

ئێران سەر لەنوێ‌ لەسەر ناوی جامی كەنداوی عەرەبی هەڵوێست وەردەگرێت
پێشت ئێران سەر لەنوێ‌ لەسەر ناوی جامی كەنداوی عەرەبی هەڵوێست وەردەگرێت
هەڵەبجە، دوو كەس بە تۆمەتی دزیكردن لە ماركێت و دوكان دەستگیركران
دواتر هەڵەبجە، دوو كەس بە تۆمەتی دزیكردن لە ماركێت و دوكان دەستگیركران
ەیوەندیدار