هەڵەبجە، دوو كەس بە تۆمەتی دزیكردن لە ماركێت و دوكان دەستگیركران



پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیركردنی دوو كەس بە تۆمەتی دزیكردن لە ماركێت و دوكانێكی پارێزگاكە ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجەوە بڵاوكرایەوە”بەتۆمەتی دزیكردن لە سۆپەرماركێتێك لە گەڕەكی كانی عاشقان و بردنی بڕی سێ ملیۆن دیناری عێراقی و دزیكردن لە دوكانێكی جوانكاریی پیاوان لە ناوبازاڕی هەڵەبجە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دوو تۆمەتبار دەستگیركران”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”هەردوو تۆمەتبارەكە دانیشتووی شاری هەڵەبجەن لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەی هەڵەبجە دانیان بە تۆمەتەكەیاندا ناوە و لەكاتی ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی هەڵەبجە بەماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون”.

ژمارەی قوربانیانی مەدەنی لە سەرەتای دەستپێكردنی جەنگ لە ئۆكراینا ڕادەگەیەنرێت
پێشت ژمارەی قوربانیانی مەدەنی لە سەرەتای دەستپێكردنی جەنگ لە ئۆكراینا ڕادەگەیەنرێت
“١٢ منداڵی خوێندنگەی ئاسۆ شەهیدبوون” <br>ئەمڕۆ ٣٦ ساڵ بەسەر تۆپبارانەكەی ساڵی ١٩٨٧ تێدەپەڕێت
دواتر “١٢ منداڵی خوێندنگەی ئاسۆ شەهیدبوون” <br>ئەمڕۆ ٣٦ ساڵ بەسەر تۆپبارانەكەی ساڵی ١٩٨٧ تێدەپەڕێت
ەیوەندیدار