دووكاندارانی بازاڕی عەسری: بازاڕەكە چۆڵدەكەین



بە هۆی زیادكردنی كرێی دووكانەكانیانەوە، دووكاندارانی بازاڕی عەسری لە سلێمانی مانیان گرت و داوا دەكەن كرێكانیان لەسەر كەمبكرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، دووكاندارانی بازاڕی عەسری لە سلێمانی مانیان گرت و لەبەردەم نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ، قوباد تاڵەبانی، لە سلێمانی گردبوونەوە.

نوێنەری ئەو دووكاندارانە لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ماوەی دوو ساڵە كرێی دووكانەكانمان بە ڕێژەی %10 لەسەر زیاد بووە، لە تواناماندا نییە ئەو كرێیە بدەین.

وتیشی، بە زیادبوونی كرێی دووكانەكانی ئێمە كێشەكان چارەسەر نابن، كاتێك كرێیەكی زۆر بدەین ئێمەش نرخ لەسەر هاووڵاتی زیاد زیاد دەكەین.
بازاڕی عەسری سلێمانی یەكێكە لە بازاڕە دێرینەكانی شارەكە، نزیكەی 90 دووكان لە بازاڕەكەدا هەن كە زۆرینەكەیان بابەتەكانی شیرینی و پێداویستی ئاهەنگ و بۆنەكان دەفرۆشن.

وەكو دووكاندارەكان ئاماژەی پێدەكەن، لە ساڵی 2021 ەوە بە بڕیارێك هەموو ساڵێك لە لایەن حكومەتەوە كرێی دووكانەكانیان لەسەر زیاد دەكرێت، ئەوان دەڵێن، “ئەگەر ئەوە بەردەوام بێت بۆ ساڵی ئایندە كرێمان بۆ نادرێت و بە ناچاری بازاڕەكە چۆڵدەكەین”.

بارزانی: هیچ بیانوویەك بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان قبووڵناكرێت
پێشت بارزانی: هیچ بیانوویەك بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان قبووڵناكرێت
زێلێنسكی هەڕەشە لە ڕووسیا دەكات
دواتر زێلێنسكی هەڕەشە لە ڕووسیا دەكات
ەیوەندیدار