زێلێنسكی هەڕەشە لە ڕووسیا دەكات



 

سەرۆكی ئۆكراین، ڤلۆدۆمیر زێلێنسكی ڕایگەیاند “دڵنیام ئاڵای ئۆكراین دەگەڕێتەوە بۆسەر فڕۆكەخانەی دۆنێتسك، دۆنێتسك و شار و گوندەكانی دیكەی دۆنباسمان و ناوچەكانی دیكە كە بەشێوەیەكی كاتیی داگیركراون، ئۆكراین ئەوەی هی خۆیەتی وەریدەگرێتەوە”.

سەرۆكی ئۆكراین، ڤلۆدۆمیر زێلێنسكی رایگەیاند كە خەبات دەكەن بۆ ئەوەی سەرلەنوێ یەكپارچەیی خاكی وڵاتەكەیان دەستەبەر بكەنەوە و ئەو خاكەی ئۆكراین كە رووسیا داگیریكردووە، وەربگرنەوە.

سەرۆكی ئۆكراین بانگەشەی ئەوەی كرد كە سووپای رووسیا ئامادەكاری بۆ هەوڵێكی نوێی داگیركاریی دەكات و دەشڵێت”هەموو شەو و رۆژێك ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەین بۆ كەمكردنەوەی توانای دوژمن”.

زێلێنسكی داوای لە وڵاتانی هاوبەش كرد، هاوكاری ئۆكراین بكەن لە رووی چەكەوە “ئەمڕۆ بەریتانیا بووە نموونەیەكی جوان، پاكێجێكی نوێی بەرگریی راگەیاند، ئەو شتانەی كە پێویستمانە، تانك و زرێپۆشی دیكە و تۆپهاوێژ”.

سەرۆكی ئۆكراین ئاماژەی بەوە كرد كە خەبات دەكەن بۆ ئەوەی سەرلەنوێ یەكپارچەیی خاكی وڵاتەكەیان دەستەبەر بكەنەوە، “دڵنیام ئاڵای ئۆكراین دەگەڕێتەوە بۆسەر فڕۆكەخانەی دۆنێتسك، دۆنێتسك و شار و گوندەكانی دیكەی دۆنباسمان و ناوچەكانی دیكە كە بەشێوەیەكی كاتیی داگیركراون، ئۆكراین ئەوەی هی خۆیەتی وەریدەگرێتەوە”.

دووكاندارانی بازاڕی عەسری: بازاڕەكە چۆڵدەكەین
پێشت دووكاندارانی بازاڕی عەسری: بازاڕەكە چۆڵدەكەین
كۆبانێ وادەی هێرشی توركیا ئاشكرا دەكات
دواتر كۆبانێ وادەی هێرشی توركیا ئاشكرا دەكات
ەیوەندیدار