سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت



وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دابەش كردنی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامە و سبەی پێنج وەزارەت مووچە وەردەگرن .

بەگوێرەی خشتەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، كە رۆژی سێشەممە 17-01-2023، مووچەی وەزارەتەكانی پلاندانان و بازرگانی و پیشەسازی و سامانە سروشتییەكان و گواستنەوە و گەیاندن و كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دابەش دەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە ، دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەران تا رۆژانی 24 و 25ی ئەم مانگە بەردەوامیی دەبێت و بە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە كۆتایی دێت.

سەرەڕای ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی بۆچی نرخی دۆلار دانابەزێت؟
پێشت سەرەڕای ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی بۆچی نرخی دۆلار دانابەزێت؟
عیراق بۆ یاریی كۆتایی جامی كەنداو سەركەوت
دواتر عیراق بۆ یاریی كۆتایی جامی كەنداو سەركەوت
پەیوەندیدار