نەخۆشخانەی پشیلەکان لە سلێمانی


شوێنێکی جیاواز لە هەر سوچێکدا پشیلەکەیەک دەبینیت، بەهۆی ڕووداوێکەوە ئەندامێکیان لەدەستداوە

فیلاین ئەند فرێندز، ڕێکخراوێکی تایبەت بۆ چارەسەر ئەو پشیلانەی لە ڕووداوێکدا بریندار دەبن یاخود تووشی نەخۆشی دەبن، هاوکات بەشی ئوتێلیش بۆ مانەوەی ئەو پشیلانەی خاوەنەکانیان گەشت دەکەن هەیە.

ئەم ڕێکخراوە ماوەی دوو ساڵە هەیە، لەلایەن بانو بەکر بەڕێوەدەبرێت، ڕۆژانە بەردەوام دوو کارمەند کاری پاککردنەوە چارەسەرکردنی پشیلە نەخۆشەکان دەکەن، گرنگی بە سەلامەتی تەندروستیان دەدەن.

پاش چاکبوونەوەی پشیلەکانیش ڕێکخراوەکە هەوڵدەدات کەسێک بدۆزێتەوە تا بیگرێتەخۆی و سەرپەرشتی پشیلەکە بکات.

بانو بەکر، بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە، باس لەوە دەکات ئێستا ئازادانی پشیلەکان تا ڕادەیەک کەمترە و خەڵک هۆشیارە، بەڵام زۆرینەیان لەسەر شەقامەکان تووشی ڕووداودەبن و بریندار دەبن، هاووڵاتیان دەیهێنن تا ڕێکخراوەکە چارەسەر بکرێت، بەڵام کەسەکە ئامادە نییە هیچ خەرجییەکی چارەسەرکردنی پشیلەکە بگرێتە ئەستۆ، بەشێکیشیان پشیلەکە لەبەردەم دەرگای ڕێکخراوەکە بەجێدەهێڵن.

پشیلەکان دوای چاکبوونەوەیان چاوەڕوانی کەسێک دەبن لە خۆیان بگرێت، تا جارێکی دیکە لە نەکەونەوە سەر شەقامەکان و ئازار نەدرێن یاخود تووشی ڕووداوێکی دیکە نەبنەوە.

شاندێكی باڵای ئەمریكا سەردانی باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان دەكات
پێشت شاندێكی باڵای ئەمریكا سەردانی باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان دەكات
چیرۆكی ناخهەژێنی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە نیپاڵییەكە
دواتر چیرۆكی ناخهەژێنی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە نیپاڵییەكە
پەیوەندیدار