حەوت ساڵ بەسەر کۆچی هونەرمەند کەریم کاباندا تێپەڕی


هونەرمەند کەریم کابان، ساڵی ١٩٢٧ لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی لەدایکبووە، ناوی تەواوی “عەبدولکەریم جەلال مەحمود عەزیز کابان”ە.

بە منداڵی چووەتە حوجرە، دواتر قۆناغی سەرەتایی لە خوێندنگای فەیسەڵ تەواوکردووە، ساڵی ١٩٤١ یەکەمین گۆرانی وتووە، ساڵی ١٩٤٥ یەکەمی ئەلبومی خۆی بڵاوکردووەتەوە.

بنەماڵەیەکی نیشتیمانپەروەر و هونەرمەند بوون، برای هونەرمەند قادر کابانە، نازناوی “کابان” لە دایەگەورەی خانەوادەکەیانەوە بۆیان ماوەتەوە، کە ژنێکی خانەدان و خاوەن دیوەخان بووە.

ساڵی ١٩٧٤ لەگەڵ تیپی میوزیکی شۆڕش گۆرانییەکانی “یاران وەسێتم، شەو” لە باڵەکایەتی تۆماردەکات، لە ڕۆژی ١٤ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٦ لە ماڵەکەی خۆیدا گیان لەدەستدەدات.

 

باران بارینی زستانە دەستپێدەكاتەوە و هۆشداری لافاو دەدرێت
پێشت باران بارینی زستانە دەستپێدەكاتەوە و هۆشداری لافاو دەدرێت
بانكی ناوەندی كەمترین بڕە دۆلاری لە هەفتەی ڕابردوودا خستەبازاڕەوە
دواتر بانكی ناوەندی كەمترین بڕە دۆلاری لە هەفتەی ڕابردوودا خستەبازاڕەوە
پەیوەندیدار