باران بارینی زستانە دەستپێدەكاتەوە و هۆشداری لافاو دەدرێت



كەشناسی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە شەپۆلێکی باران بارین هەندێک لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: ” ئەگەر زۆرە لافاو لە چەم و دۆڵەکان دروست ببێت”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمڕۆ شەممە شەپۆلێکی باران بارین هەندێک لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی عێراق و هەرێم دەگرێتەوە، لە ئەنجامی کاریگەری ئەم شەپۆلە ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری دەستپێکردنی بارینی نمە باران لە کاتەکانی نێوەڕۆدا لە ناوچەکانی گەرمیان و کەرکووک و هەڵەبجە.

ڕاشیگەیاندووە، لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا شەپۆلی باران بارینەکە درێژ دەبێتەوە و پارێزگای سلێمانیش دەگرێتەوە و پێشبینیش دەکرێ لە شەودا ڕێژەیەکی زیاتر باران لەو ناوچانە ببارێ.

لای خۆشیەوە، سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە و بە درێژایی ئەمشەو تا بەیانی یەک شەممە ئەگەری بارانی زستانەی زۆرباش هەیە بۆ تەواوی ناوچەکانی گەرمیان، ئەگەر هەیە لە نێوان ( 15 تا 30 ملم باران ببارێت) و لە زنجیرە چیاکانی خۆرهەڵات وەک داڵەهۆ و باکووریش و بەمۆ و زمناکۆ و زەردە و سەگرمە و قەرەداغ بەفر ببارێت.

ڕووونیشی كردەوە، له شەپۆلەکانی ڕابردوودا زەوی بەتەواوی پاراو بووە، لەم شەپۆلەشدا هێندەی تر زەوی دەبوژێتەوە و ئەگەر زۆرە لافاو لە چەم و دۆڵەکان دروست ببێت، جگە لەوەش بیر و کانیاوەنیش دەبوژێنەوە.

وتیشی، “ئەوەی زیاتر دڵخۆشمان ئەکات ئەوەیە له ناوچەکانی باشووری گەرمیانیش بڕی بارانەکەی باشتر و زیاتر دەبێت و لەو ناوچانەش بارودۆخی ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاو و کشتوکاڵ زۆر باشتر دەبێت”.

درێژبوونەوەی ماوەی جەنگ لە ئۆكراینا خزمەت بە ڕووسیا دەكات
پێشت درێژبوونەوەی ماوەی جەنگ لە ئۆكراینا خزمەت بە ڕووسیا دەكات
حەوت ساڵ بەسەر کۆچی هونەرمەند کەریم کاباندا تێپەڕی
دواتر حەوت ساڵ بەسەر کۆچی هونەرمەند کەریم کاباندا تێپەڕی
ەیوەندیدار