لەبۆكان بەهۆی تەقینەوەی غاز شەش گیانیان لەدەستدا



 

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی تەقینەوەی غازی سرووشتی لە شاری بۆكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بۆ شەش كەس بەرزبووەوە.

لە شاری بۆكان سەربە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بەهۆی تەقینەوەی غازی سرووشتی شەش كەس گیانیان لەدەست دا و چواری دیكەش بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی فەرمی ئێران (IRNA)، سەرۆكی تیمی ئاگركوژێنەوە و دەزگا ئەمنییەكانی شارەوانی بۆكان، رەسول مەعروفی ڕایگەیاندووە، تەقینەوەكە پێدەچێت بەهۆی دزەكردنی غازەوە بوو بێت.

مەعروفی بە ئاماژەدان بەوەی كە تیمەكانی ئاگركوژێنەوە تەرمی شەش كەسیان دەرهێناوە كە دووانیان منداڵی یەك خێزانن، رایگەیاندووە كە چوار بریندار كە یەكێكیان كارمەندی ئاگركوژێنەوە بووە، لە نەخۆشخانە چارەسەرییان بۆ دەكرێت.

ئەو بەرپرسە هەروەها ئاماژەی بەوەش دا هەوڵەكانی گەڕان و رزگاركردن بەردەوامن.

مەعروفی ئاماژەی بەوەش دا كە بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان پێدەچێت رووداوەكە لە ئاكامی تەقینەوەی گازی سرووشتییەوە بوو بێت، رایگەیاند كە شارەزایانی كۆمپانیای غازیش بەردەوامن لە لێكۆڵینەوەكانیان.

دەنگۆی هێرشی مووشەكی سەر كێڵگەی كۆرمۆر هەیە
پێشت دەنگۆی هێرشی مووشەكی سەر كێڵگەی كۆرمۆر هەیە
بۆچی توركیا لەچەند ناوچەیەكی هەرێم كشایەوە؟
دواتر بۆچی توركیا لەچەند ناوچەیەكی هەرێم كشایەوە؟
ەیوەندیدار