عێراق لە هاوردەی كاڵای توركیدا پێشەنگە



 

هەناردەكردن لە توركیاوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی كەنداو نزیك بووەتەوە لە ٣٥ ملیار دۆلار.

لە ساڵی ٢٠٢٢دا، زۆرترین هەناردەكردن بۆ عێراق كراوە كە گوژمەكەی ١٠،٥ ملیار دۆلار بووە بەمەش بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١، لەسەدا ١٦.٤ زیادی كردووە.

ساڵی رابردوو، هەناردەكردن لە توركیاوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی كەنداو، بە رێژەی سەدا ١٧،٨ زیادی كردووە و گەیشتووەتە ٣٤،٢ ملیار دۆلار، زۆرینەی هەناردەكردنیش بە گوژمەی ١٠،٥ ملیار دۆلار بۆ عێراق بووە.

ساڵی ٢٠٢٢ بە گوژمەی ٣٤،٢ ملیار دۆلار كاڵا و بەرهەمی توركی هەناردەی وڵاتانی بەحرێن، ئیمارات، فەڵەستین، عێراق، ئێران، ئیسرائیل، قەتەر، كوێت، كۆماری توركی قوبرسی باكوور، لوبنان، سووریا، سعوودیە، عومان، ئوردن و یەمەن كراون.

ئەم ژمارانە لە ساڵی ٢٠٢١دا، گەیشتوونەتە ٢٩ ملیار دۆلار، بەڵام لە ساڵی رابردوودا بە رێژەی ١٧،٨ زیادیان كردووە.

هەر لەم قۆناغەشدا، زۆرترین هەناردەكردن بۆ عێراق كراوە كە گوژمەكەی ١٠،٥ ملیار دۆلار بووە، دوای ئەویش ئیسرائیل بە ٦،٧ ملیار دۆلار، ئیمارات بە ٣،٧ ملیار دۆلار و ئێران و لوبنان بە ٢،٤ ملیار دۆلار دێن.

لە دوای ئەوانیش سووریا بە ١،٥ ملیار دۆلار، قەتەر بە ١،٤ ملیار دۆلار، كۆماری توركی قوبرسی باكوور بە ١،٣ ملیار دۆلار، یەمەن بە ١،١ ملیار دۆلار، سعوودیە بە ٩٤٩،٦ ملیۆن دۆلار، ئوردن بە ٨٧٢،٩ ملیۆن دۆلار، كوێت بە ٦٣٦،٥ ملیۆن دۆلار، عومان بە ٣٨٧،٦ ملیۆن دۆلار، بەحرێن بە ١٩٤،١ ملیۆن دۆلار و فەڵەستین بە ١٢٠،٨ ملیۆن دۆلار دێن.

لە كاتێكدا هەناردەكردن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كەنداو لە ٢٠٢٢ بە بەراورد بە ٢٠٢١ بۆ ١٢ وڵات زیادی كردووە، بەڵام بۆ سێ وڵات كەمی كردووە. لەم قۆناغەدا هەناردەكردن بە بەرزترین شێوە بە رێژەی لەسەدا ٤٠٠،٣ بۆ سعوودیە بووە.

هەر لەم قۆناغەدا، رێژەی بەرزبوونەوەی هەناردەكردن بۆ ١١ وڵاتەكەی دیكە بەم جۆرە بووە: لوبنان لەسەدا ٦٤،٢؛ كۆماری توركی قوبرسی باكوور لەسەدا ٣٩،٣؛ قەتەر لەسەدا ٣١،٨؛ فەڵەستین لەسەدا ٢٦،١؛ بەحرێن لەسەدا ١٩،١؛ ئوردن لەسەدا ١٦،٧؛ عێراق لەسەدا ١٦،٤؛ ئیمارات لەسەدا ١٣،٥؛ ئیسرائیل لەسەدا ٩،١؛ ئێران لەسەدا ٦،٨ و كوێت لەسەدا ١،٨.

هەناردەكردن لە توركیاوە بۆ سووریا بە رێژەی لەسەدا ١،٤؛ بۆ یەمەن بە رێژەی لەسەدا ٢،١ و بۆ عومانیش بە رێژەی لەسەدا ٨،٩ كەمی كردووە.

نرخی زێڕ بەرزبۆوە
پێشت نرخی زێڕ بەرزبۆوە
بۆچی حكومەتی هەرێم قەیرانی كارەبا چارەسەر ناكات؟
دواتر بۆچی حكومەتی هەرێم قەیرانی كارەبا چارەسەر ناكات؟
ەیوەندیدار