نرخی زێڕ بەرزبۆوە


نرخی زێڕ بە پاڵپشتی دابەزینی دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، وەبەرهێنەرانیش چاوەڕوانی زانیارییەكانی پەیوەست بە هەڵاوسانی ئەمریكایین كە كاریگەریی لەسەر ڕێڕەوی فیدراڵی ئەمریكایی دروست دەكات سەبارەت بە سود.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی زێڕ لە مامەڵە خێراكاندا بەڕێژەی ٠.٤% بەرزبۆوە و نرخی ئۆنسەیەكی گەیشتە ١٨٨٣ دۆلار، بە هەمان شێوە نرخی گرێبەستە ئەمریكاییە دواخراوەكانی زێڕ بەڕێژەی ٠.٤% بەرزبۆوە و نرخی ئۆنسەیەكی گەیشتە ١٨٨٦.٣ دۆلار.

لەماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا دەستەواژەی دۆلار خۆی لە نزمترین ئاستدا دەبینێتەوە، بە هەمان شێوە داهاتی خەزێنەی ئەمریكایی ڕووی لە پاشەكشەكردن كردووە، دابەزینی نرخی دۆلاريش بەرامبەر بە دراوە سەرەكییەكانی تر، دەبێتە مایەی زیاتر درەوشانەوەی كانزا زەردەكە و بەرزبوونەوەی نرخەكەی لە بازاڕ.

بەوێنە، درێسە زێڕینەكەی مێسی
پێشت بەوێنە، درێسە زێڕینەكەی مێسی
عێراق لە هاوردەی كاڵای توركیدا پێشەنگە
دواتر عێراق لە هاوردەی كاڵای توركیدا پێشەنگە
پەیوەندیدار