بوومەلەرزەیەك لە كەلار ڕوویدا



لە سنووری شارۆچكەی كەلار بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.6 پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە نزیكەی كاتژمێر 1:49 خولەك بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.6 پلە بە پێوەری رێختەر شارۆچكەی كەلاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان هەژاندووە.

باس لە ئەوەش كراوە، بوومەلەرزەكە لەلایەن هاووڵاتییانەوە هەستیپێكراوە.

دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، نزیكەی كاتژمێر 6:05 خولەكی بەیانی، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.5 پلە بە پێوەری رێختەر پارێزگای دهۆكی هەژاند.

شاندێكی ئەمریكا سەردانی ڕۆژئاوای كوردستانی كرد
پێشت شاندێكی ئەمریكا سەردانی ڕۆژئاوای كوردستانی كرد
باشترین پاسپۆرتەكانی 2023
دواتر باشترین پاسپۆرتەكانی 2023
پەیوەندیدار