500 سەربازی ئۆكراینی كوژران



سەرۆكی گروپی چەكداری ڤاگنەری ڕووسی یەڤگینی پریگۆژین بڵاویكردەوە، هێزەكانیان توانیویانە شارۆچكەی سۆلیدار داگیر بكەن و 500 سەربازی ئۆكراینی بكوژن.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، شارۆچكەی سۆلیدار كۆنتڕۆڵكراوە، بەڵام هێشتا لە ناوەڕاستی شارۆچكەكە شەڕ ماوە، دەستیان بە هەڵمەتی پاككردنەوەی تەواوەتی شارۆچكەكەش كردووە.

دەشڵێت، دەمەوێت دڵنیایی بدەم كە سۆلیدار بە تەواوەتی ڕزگاركراوە و بە تەواوەتی لە هێزەكانی ئۆكراین پاكدەكرێتەوە.

ئەوەش دوای چەند مانگێك لە پاشەكشەی هێرشەكانی ڕووسیا دێت بۆ سەر ئۆكراین.

شارۆچكەی سۆلیدار لە ناوچەی پیشەسازی دۆنباس لە دووری 10 كیلۆمەتر لە شاری باخموت هەڵكەوتووە، كە لە شەڕەكانی ئەو ناوچەیەدا زیانی زۆر بە هەردوو لایەنی شەڕەكە كەوتووە لە ماوەی 11 مانگی ڕابردووی شەڕدا، لەو كاتەوەی لە كۆتایی مانگی شوباتی ساڵی 2022دا ڕووسیا هێرشی سەر ئۆكراینی دەستپێكرد.

دوای داگیركردنی شارۆچكەی سۆلیدار سووپای ڕووسیا ئامادەكاری دەكات بۆ داگیركردنی شاری باخموتی ئۆكراین.

 

باشترین پاسپۆرتەكانی 2023
پێشت باشترین پاسپۆرتەكانی 2023
19 هەزار ناڕازی لە ئێران دەستگیركراون
دواتر 19 هەزار ناڕازی لە ئێران دەستگیركراون
پەیوەندیدار