سەركۆ گەڵاڵی؛ بازار گڕی گرتووە و كەس نازانێ‌ دۆلارە كوردییەكە لە كوێیە



ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوو هەفتەیە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار دابەزیوەو بازاڕ گڕی گرتووە و نرخی كاڵاو شمەك نزیكەی دوو هێندە بەرزبۆتەوە، دەبەیەك زەیت بە ٤ هەزار دینار، كەچی كەس نازانێت دۆلاری كوردی چی لێدێت.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی:”لە داهاتی حكومەتی هەرێم ڕۆژانە ٣٠ ملیۆن دۆلار بە نرخی بانكی ناوەندی كە ١٤٦ هەزار دینارە بخاتە بازاڕەوە، ئەوا كێشەی دابەزینی بەهای نرخی دیناری عێراقی چارەسەر دەكات و هەم گرانی نرخی كاڵاو شمەك چارەسەردەكات هەم بەشێكی گەورەی ئەم فەوزای دۆلارە چارەسەر دەكات”.

بۆیە ئەو پەڕلەمانتارە دەڵێت،”بازاڕ گڕی گرتوە و نرخی كاڵاو شمەك نزیكەی دوو هێندە بەرزبۆتەوە، ٣ هێلكە بووەبە هەزار دینارە، دەبەیەك زەیت بە ٤ هەزار دینارە،كیلۆیەك گۆشت ١٨ هەزار دینارە،كەچی حكومەتی هەرێم لەبری ئەوەی شان بداتە بەری و كەمێك هاوكاری بازرگان و بازاڕو خەڵك و موچەخۆربكات كەچی كەس نازانێت دۆلاری كوردی چی لێدێت”.

دەشپرسێت :”چەند ساڵە كە حكومەتی ناوەند پارە نانێرێت بۆ هەرێم ئەی حكومەتی هەرێم بەچی مووچەی داوە، ئەگەر بەپارەی نەوت داویەتی ئەو هەموو دۆلارە كوردییە لەماوەی ئەم ٨ ساڵەدا بۆ كوێ چووە كە چەندین ملیارد دۆلار دەكات”.

دەقی نوسینەكەی:
دۆلاری كوردی…بازاڕ گڕی گرتوە !!
دۆلارە كوردیەكەی حكومەتی هەرێم لەكوێیە؟؟
دووهەفتەیە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار دابەزیوەو بازاڕ گڕی گرتوەو نرخی كاڵاو شمەك نزیكەی دوو هێندە بەرزبۆتەوە، ٣ هێلكە بووەبە هەزار دینارە، دەبەیەك زەیت بە ٤ هەزار دینارە،كیلۆیەك گۆشت ١٨ هەزار دینارە،كەچی حكومەتی هەرێم لەبری ئەوەی شان بداتە بەری و كەمێك هاوكاری بازرگان و بازاڕو خەڵك و موچەخۆربكات كەچی كەس نازانێت دۆلاری كوردی چی لێدێت؟
كەی ڕەوایە هاوڵاتیەك یان فەرمانبەرێك خەرجی ڕۆژانەی بۆ دووهێندە زیادی كردبێت و بازار لەوپەری خراپیدابێت لەبری ئەوەی حكومەت بە رپرسیارانە بێتە پێشەوەو وەك حكومەتی عێراق كارئاسانی بۆ خەڵك بكات ، بە خستە بازاڕی ئەو دۆلارەی لە فرۆشتنی نەوتەوە دەستی دەكەوێت كە ڕۆژانە نزیكەی ٣٠ ملیۆن دۆلارە، جگە لەو ٢٢ ملیۆن دۆلارەی هاوپەیمانان و ئەو دۆلارەی لە خاڵەسنوریەكان و گومرگ وەریدەگرێت،ئەگەر حكومەتی هەرێم ڕۆژانە ئەم ٣٠ ملیۆن دۆلارە بەنرخی بانكی ناوەندی كە ١٤٦ هەزار دینارە بخاتە بازاڕەوە، ئەوا كێشەی دابەزینی بەهای نرخی دیناری عێراقی چارەسەر دەكات و هەم گرانی نرخی كاڵاو شمەك چارەسەردەكات هەم بەشێكی گەورەی ئەم فەوزای دۆلارە چارەسەر دەكات لەسەر ئاستی هەموعێراق،كەچی تا ئێستا دۆلاری كوردی بێ سەروشوێنەو كەس نازانێت لەكوێیە!!
ئایا بەڕاستی پارەی نەوتی هەرێم لەكوێیە و لای كێیە و چ وڵاتێك تەحەكومی پێوە دەكات؟
ئایا پارەی نەوتی هەرێم كە بەدۆلار دەفرۆشرێت هەر لە ئەسڵدا نایاتەوە هەرێمی كوردستان؟ یان دێتەوەو بەڕێگای جیاواز دەنێرێت بۆوڵاتانی دراوسێ؟
ئەگەر نا بۆ چی حكومەتی هەرێم ئەو دۆلارە ناخاتە بازاڕەوە؟
ئەگەر بەڕاستی ئەو دۆلارە كوردییە دێتەوەو حكومەتی هەرێم دەیخاتە بازاڕەوە ئەوا ئەم كێشەیەی ئێستای دینارودۆلار نامێنێت و كێشەی سیولەی دۆلار نابێت وەك ئەوەی كەئێستا هەیە، ئەگەر ناشیخاتە بازاڕەوە ئەوا كەواتە پارەی نەوتی هەرێم هەر نایەتەوە كوردستان و هەر لە توركیایە و ئەمەش ئەو پرسیارە دروست دەكات چەند ساڵە كە حكومەتی ناوەند پارە نانێرێت بۆ هەرێم ئەی حكومەتی هەرێم بەچی موچەی داوە؟ ئەگەر بەپارەی نەوت داویەتی ئەو هەموو دۆلارە كوردییە لەماوەی ئەم ٨ ساڵەدا بۆ كوێ چووە كە چەندین ملیارد دۆلار دەكات؟

خەڵك؛ هۆكاری گران بوونی هێلكە لە بازاڕەكانی هەرێم ئاشكرادەكات
پێشت خەڵك؛ هۆكاری گران بوونی هێلكە لە بازاڕەكانی هەرێم ئاشكرادەكات
دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كرد
دواتر دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كرد
پەیوەندیدار