دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كرد



هەڵكشان و داكشان لە نرخی دۆلار بەردەوامە و دوابەدوای ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ ئەو دراوە ئەمریكییە بەرامبەر بە دیناری عێراقی ٣ هەزار دینار لە نرخەكەی دابەزی.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لەدۆخێكی ناجێگیردایە و بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكان ١٠٠ دۆلار بە ١٦٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

ڕاشیگەیاند، تا كاتی ئێوارە ٣ هەزار دینار لە بەهاكەی دابەزیوە و ئێستا ١٠٠ دۆلار بە نزیكەی ١٥٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهۆی گران بوونی دۆلارەوە دۆخی بازاڕ شێواوە و نرخی سەرجەم پێداویستییەكانی هاووڵاتیان گران بووە و ناجێگیری لە بازاڕدا دروست كردووە، هاوكات بانكی ناوەندی دەستی كردووە بە جێبەجێ‌ كردنی چەند ڕێكارێك و جەختیشی كردۆتەوە، ناهێڵن دۆلار زیاتر بەرزببێتەوە و نرخەكەی بۆ نرخی فەرمی دادەبەزێننەوە.

سەركۆ گەڵاڵی؛ بازار گڕی گرتووە و كەس نازانێ‌ دۆلارە كوردییەكە لە كوێیە
پێشت سەركۆ گەڵاڵی؛ بازار گڕی گرتووە و كەس نازانێ‌ دۆلارە كوردییەكە لە كوێیە
قوباد تاڵەبانی؛ كوەیت بەرامبەر گەلی كورد هەڵوێستی جوامێرانەی هەیە
دواتر قوباد تاڵەبانی؛ كوەیت بەرامبەر گەلی كورد هەڵوێستی جوامێرانەی هەیە
ەیوەندیدار