یەكەم سەبەتەی خۆراكی ئەمساڵ دابەشدەكرێت


بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند، زۆربەی كەلوپەلەكانی یەكەم بەشەخۆراكی هاووڵاتییان بۆ 2023 هاتوون.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند، زۆربەی كەلوپەلەكانی یەكەم بەشەخۆراكی هاووڵاتییان بۆ 2023 هاتوون و كەی ئەنجامی پشكنینی تەندروستییان تەواو بوو، دابەش دەكرێت.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، بەمنزیكانە و دوای دەرچوونی ئەنجامەكان بەشەخۆراكی مانگی یەك دابەش دەكەین، دڵنیا نیم هەفتەی داهاتوو دەتوانین دابەشی بكەین یان نا.

لە كۆتایی ساڵی ڕابردوودا، سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند، بڕی ماددەكانی بەشە خۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان زیاد دەكرێت و ماددەی دیكەش زیاد دەكرێن، وەكوو چا و شیر و ئاردی سفر.

بەپێی بڕیای حكومەتی عێراق، “200 گرام چای و 250 گرام شیر و یەك كیلۆ ئاردی سفر زیاد دەبێت، سەرەڕای ئەوانەش، هەر یەكە لە شەكر و زەیت بۆ دوو ئەوەندەی پێشوو زیاد دەكرێن، واتا شەكر لە یەك كیلۆوە دەبێت بە دوو كیلۆ و زەیت لە یەك دەبەوە دەبێت بە دوو دەبە.”

سەبارەت بە بڕیارەكەی حكومەتی عێراق و زیادبوونی بەشەخۆراك لە مانگی یەكدا، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان وتی، بابەتی زیادبوونی بەشەخۆراك تاوەكوو ئێستا یەكلایی نەبووەتەوە هەموو خەڵك دەگرێتەوە، یاخو تەنیا بۆ چاودێریی كۆمەڵایەتییە، هەروەها ئەو بەشەخۆراكانەی لە مانگی یەك بۆمان هاتووە، هێشتا هیچ خۆراكێكی زیادكراوی تێدا نییە.”
لە ساڵی 2022 لە هەرێمی كوردستان، 11 بەشەخۆراك و پێنج بەشەئارد دابەش كراون و ماددەكانیش پێكهاتوون له شەكر، زەیت، دۆشاوی تەماتە، فاسۆلیا، لەتكەنۆك، برنج و ئارد.

لافاو لە كالیفۆرنیا قوربانی لێكەوتەوە
پێشت لافاو لە كالیفۆرنیا قوربانی لێكەوتەوە
زیاتر لە هەزار ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە هەولێر تۆماركراون
دواتر زیاتر لە هەزار ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە هەولێر تۆماركراون
پەیوەندیدار