زیاتر لە هەزار ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە هەولێر تۆماركراون



لە ساڵی ڕابردوودا لە شاری هەولێر، هەزار و 360 ڕووجاوی ئاگركەوتنەوە تۆماركراون.

سەركەوت كاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا لە شاری هەولێر هەزار و 360 ڕووداو ی ئاگركەوتنەوە تۆماركراون.

وتیشی، لە ساڵی ڕابردوودا 308 ئۆتۆمبێل بە هۆكاری جۆراوجۆر سووتاون، 115 حاڵەتی تەقینەوەی غاز لە ماڵان و شوێنە گشتییەكان تۆماركراون.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، 644 ڕووداوی ئاگر بەهۆی كارەباوە تۆماركراون.

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر وتیشی، لە كۆی گشتی ئەو ڕووداوانەدا 31 كەس گیانیان لەدەستداوە، 21 كەسیش لە ئاودا خنكاون، 169 كەسیش برینداربوون لە ڕووداوەكاندا و 115 كەسیش ڕزگاركراون.

یەكەم سەبەتەی خۆراكی ئەمساڵ دابەشدەكرێت
پێشت یەكەم سەبەتەی خۆراكی ئەمساڵ دابەشدەكرێت
سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی لوبنان كۆچی دواییكرد
دواتر سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی لوبنان كۆچی دواییكرد
ەیوەندیدار