سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێكەوت



مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری بەرەو بەغدا بەڕێكەوتن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 11\1\2023، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری لە حكومەتی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێكەوتن.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت لە بەغدا، لەگەڵ هەر چوار سەرۆكایەتییەكانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆمار، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كۆدەبێتەوە.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، لە كۆبونەوەكاندا، لە سەر بنەمای دەستور و ڕێككەوتنی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت و كارنامەی وەزاری، گفتوگۆ دەربارەی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ دەكرێت.

 

جەنگە قوورسەكەی ڕووسیا و ناتۆ دەستپێدەكات
پێشت جەنگە قوورسەكەی ڕووسیا و ناتۆ دەستپێدەكات
لە سنووری پارێزگایەكی هەرێم بوومەلەرزەیەك ڕوویدا
دواتر لە سنووری پارێزگایەكی هەرێم بوومەلەرزەیەك ڕوویدا
ەیوەندیدار