ڕووسیا هێرشی پێچەوانەی دەستپێكرد



 

درەنگانی شەوی ڕابردوو سێشەممە، لەسەر دەستی ئەندامانی یەكەكانی “ڤاگنەر”، شارۆچكەی سۆلیدار كەوت.

ئاژانسەكانی هەواڵی ڕووسیا بڵاویانكردەوە، سەرۆكی بە وەكالەتی كۆماری گەلی دۆنێتسك، دێنیس پوشیلین، ڕایگەیاندووە، لە سەر دەستی گروپی “ڤاگنەر”، شارۆچكەی سۆلیدار لە ناوچەی دۆنێتسك لە ئێستاوە لە ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی ڕووسیادایە.

یەڤگێنی پریگۆژینی ڕووسی، دامەزرێنەری كۆمپانیای سەربازی “ڤاگنەر”، دووپاتیكردەوە كە یەكەكانی “ڤاگنەر” ناوەندی شارۆچكەی سۆلیداریان كۆنترۆڵكرد، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەڕێكی توند تێیدا ڕوویدا.

پریگۆژین وتی، یەكە سەربازییە تایبەتەكانی ڤاگنەر كۆنترۆڵی تەواوی خاكی شارۆچكەی سۆلیداریان كردووە، و لە سەنتەری شارەكە جێگیركراون، كە شەڕەكانی تێدا بەڕێوەدەچێت و ژمارەی دیلەكانیش ئەمڕۆ چوار شەممە ڕادەگەیەنرێن.

ئەوەش دوای چەند مانگێك لە پاشەكشەی هێرشەكانی ڕووسیا دێت بۆ سەر ئۆكراین.

شارۆچكەی سۆلیدار لە ناوچەی پیشەسازی دۆنباس لە دووری 10 كیلۆمەتر لە شاری باخموت هەڵكەوتووە، كە لە شەڕەكانی ئەو ناوچەیەدا زیانی زۆر بە هەردوو لایەنی شەڕەكە كەوتووە لە ماوەی 11 مانگی ڕابردووی شەڕدا، لەو كاتەوەی لە كۆتایی مانگی شوباتی ساڵی 2022دا ڕووسیا هێرشی سەر ئۆكراینی دەستپێكرد.

دوای داگیركردنی شارۆچكەی سۆلیدار سووپای ڕووسیا ئامادەكاری دەكات بۆ داگیركردنی شاری باخموتی ئۆكراین.

كاردانەوەكانی كەیسی داخستنی هەدەپە بەردەوامە
پێشت كاردانەوەكانی كەیسی داخستنی هەدەپە بەردەوامە
سودانی و ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا
دواتر سودانی و ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا
ەیوەندیدار