سودانی و ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا



سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ئەنجامدا و گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە لەبارەی سامانی ئاو و ئاسایشی سنور کرد.

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و رەجەب تەیب سەرۆک کۆماری تورکیا باسیان لە هەوڵەکانی هەردوولا بۆ پاراستنی سنووری هاوبەش و هەماهەنگی لە رووبەڕووبوونەوەی چەکداران کردووەتەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە لە پەیوەندییەکەدا باس لە پێداچوونەوە بە پشکی عێراق لە ئاوی رووباوری دیجلە و فورات کراوە و هاوکات هەماهەنگی بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و بەشداریکردنی کۆمپانیا تورکییەکان لە پڕۆژەی ژێرخانە ئابورییەکانی عێراق دووپاتکرایەوە و باس لە پێکەوەبەستنی هێڵی ئاسنینی نێوان بەندەری فاو لە بەسرە و ناوچەکانی تورکیا کرا.

ڕووسیا هێرشی پێچەوانەی دەستپێكرد
پێشت ڕووسیا هێرشی پێچەوانەی دەستپێكرد
زیاتر لە ١٩ هەزار فەرمانبەری گرێبەست دەکرێنە هەمیشەیی
دواتر زیاتر لە ١٩ هەزار فەرمانبەری گرێبەست دەکرێنە هەمیشەیی
ەیوەندیدار