“تاکسی هەر چەند زۆربێت خوا ڕزق دەدات”



نۆی بەیانییە شێخ قادر پاش گەیاندی دوو سەرنشین دەگەڕێتە ماڵەوە بۆ نانی بەیانی، پیرۆزە خانی هاوسەریشی شۆربای نیسک و هێلکەوڕۆنی بۆ ئامادە دەکات.

لەگەڵ هاوسەر و کوڕەزاکەیدا بەدەم نانخواردنەوە باسی کاروکاسبی و منداڵەکانیان دەکەن.

قادر ئیبراهیم ٤٠ شۆفێری تاکسییە، بە ڕوویەکی خۆشەوە سەرنشینەکانی دەگەیەنێتە شوێنی دیاریکراو، تاکسی بە کارسازی هاووڵاتیان ناودەبات، کە کاروباری هاووڵاتیان بەڕێدەکات و دەیانگەیەنێتە شوێنی دیارکراوی خۆیان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئێستا تاکسی زۆر بووە، بەشێکی شۆفێرانی تاکسی فەرمانبەر یاخود خانەنشینین، سەرباری ئەوەش سوپاس گوزارە بە بەشی خۆی، دەڵێت “تاکسی هەرچەند زۆربێت بەڵام خوا ڕزق دەدات”.

لەگەڵ شۆفێریەکەیدا باسی نەبوونی ئیش و کێشەی شۆفێرانی تاکسی دەکات، بەنزین گرانە و باری ئابووری هاووڵاتیانیش سەختە،شۆفێرانی تاکسی دەبێت ئاگایان لە گوزرانی هاووڵاتیان بێت.

بانكی ناوەندی: دۆلار دەكەینەوە بە ١٤٧٠ دینار
پێشت بانكی ناوەندی: دۆلار دەكەینەوە بە ١٤٧٠ دینار
بەڤیدیۆ: ئاوی باران ناچاری كرد بە بەلەم هاتووچۆ بكات
دواتر بەڤیدیۆ: ئاوی باران ناچاری كرد بە بەلەم هاتووچۆ بكات
ەیوەندیدار