بانكی ناوەندی: دۆلار دەكەینەوە بە ١٤٧٠ دینار



بانکی ناوەندی عێراق گەڕانەوەی نرخی دۆلاری بۆ نرخی پێشووی (١٤٧٠ دینار) لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا ڕاگەیاند، هاوکات جەختیشدەكاتەوە لە كردنەوەی زیاتری پەنجەرەی فرۆشتنی دراو لە پارێزگاکان بەم نزیکانە.

ئیحسان شەمران ئەلیاسیری، ڕاوێژکاری بانکی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی (العراقیە)ی ڕاگەیاند، بانکی ناوەندی پابەندە بە بڕیارەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تا ئەو کاتەی وڵاتانێک هەبن وەرگرتنی دۆلاریان لەسەر قەدەغە كرابێت، بۆیە بانکی ناوەندی ناتوانێت ئەوە بەدەر بکات و کۆنتڕۆڵەکان پێشێل ناكات.

سەبارەت بە گەڕانەوەی نرخی دۆلار، جەختی لەوە کردەوە کە “گێژاوی نرخی دۆلار دۆخێکی کاتیە و لە ماوەی دوو هەفتەدا نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی جێگیری خۆی، کە ١٤٧٠ دینار بوو، واتە پێش کۆتایی ئەم مانگە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرچاوەکانی بانکی ناوەندی ئێستا لە بەرزترین ئاستی خۆیاندان بە بەراورد بە دەیان ساڵی ڕابردوو”.

ئەو ڕاوێژكارەی بانكی ناوەندی وتیشی، “دۆخی دارایی دەوڵەت زۆر فراوانە و ئەو کۆنتڕۆڵانەی بۆ فرۆشتنی دۆلار لەسەر پلاتفۆرمەکە دانرابوون بۆئەوەیە دۆلار بچێتە دەستی سوودمەندی ڕاستەقینە و ئەوە پڕۆسەیەکی ڕێکخراوەییە”.

نرخی گەشتی عومرە كەم دەبێتەوە
پێشت نرخی گەشتی عومرە كەم دەبێتەوە
“تاکسی هەر چەند زۆربێت خوا ڕزق دەدات”
دواتر “تاکسی هەر چەند زۆربێت خوا ڕزق دەدات”
ەیوەندیدار