فەتح: كازمی هەڵهات



سەلام حسێن سەركردە لە هاوپەیمانی فەتح ڕایدەگەیەنێت، هەموو بەڵگەكان تێوەگلانی كازمی لە تاوانی تیرۆركردنی سەركردەكانی سەركەوتدا دەسەلمێنن، ئاماژە بە گرنگی پێشكەشەكردنی بەڵگەنان دەكات لەلایەن حكومەتی سودانییەوە بۆ دادوەریی، لەپێناو دەركردنی یاداشتنامەی دەستگیركردنی سەرۆك وەزیرانی پێشوو، تەنانەت گە بەرەو ئیماراتیش هەڵهاتبێت.

سەلاح حسێن لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”شوێنی ڕوودانی تاوانەكەی ئەمریكا لەدژی سەركردەكانی سەركەوتن، لەلایەن دەزگای هەواڵگری كۆنترۆڵكرا بەو پێیەی دامەزراوەیەكی سیادییە، لەو دەمەشدا دەزگاكە لەلایەن مستەفا كازمییەوە بەڕێوەدەبرا”.

بە وتەی ئەو سەركردەیەی نەسر”هەڵهاتنی كازمی بۆ ئیمارات لەڕێی كوردستانەوە، لەگەڵ ئەوانەی لەگەڵیدابوون لە دەزگای هەواڵگری پەیوەست بە تیرۆركردنی سەركردەكانی سەركەوتن، دەستەواژەیە بۆ تێوەگلانی لە تاوانەكەدا”.

بەڤیدیۆ: ئاوی باران ناچاری كرد بە بەلەم هاتووچۆ بكات
پێشت بەڤیدیۆ: ئاوی باران ناچاری كرد بە بەلەم هاتووچۆ بكات
بانكی ناوەندی بۆ پێدانی دۆلار بە هەرێمی كوردستان بڕیاریدا
دواتر بانكی ناوەندی بۆ پێدانی دۆلار بە هەرێمی كوردستان بڕیاریدا
پەیوەندیدار