بانكی ناوەندی بۆ پێدانی دۆلار بە هەرێمی كوردستان بڕیاریدا



بانكی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا بە پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بە كۆمپانیاكانی دراو لە هەرێمی كوردستان.

ڕۆژ بەڕۆژ نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە سەرەڕای چەندین ڕێكاری بانكی ناوەندی بۆ هەرزان كردنەوەی نرخی ئەو دراوە ئەمریكاییە بەرامبەر بە دیناری عێراقی.

بانكی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد، بڕیاریان داوە بە پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بە كۆمپانیاكانی دراو لە هەرێمی كوردستان، بۆیە لەمەودوا دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن بۆ كڕینی دۆلار و مافی بەشداری كردنیان لە كڕینی دۆلار.

ڕاشیگەیاند، پێویستە سەرجەم كۆمپانیاكانی دراو تاوەكو 1ی ئادار خۆیان لەگەڵ هەمواری ڕێنماییەكانی كاری كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو بگونجێنن.

جەختیشی كردۆتەوە، تا بەرواری ١ی ئادار هەر كۆمپانیایەك خۆگونجاندنی لەگەڵ هەمواری ڕێنماییەكان نەكردبێت خۆی بەرپرسیار دەبێت و دادەخرێت و مۆڵەتی پێشووی كاركردنی لێ‌ وەردەگیرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆمپانیاكان تاوەكو ١ی ئادار لە هەرێمی كوردستان دەتوانن سەردانی لقی بانكی ناوەندی لە هەولێر و سلێمانی بكەن بۆ جێبەجێ‌ كردن و خۆگونجاندن لەگەڵ ڕێنماییەكان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرزبووەوە و نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٦١ هەزار دینار.

 فەتح: كازمی هەڵهات
پێشت  فەتح: كازمی هەڵهات
ئەمریكا بۆ ئێران: ئێستا كاتی گفتووگۆی ئەتۆمی نییە
دواتر ئەمریكا بۆ ئێران: ئێستا كاتی گفتووگۆی ئەتۆمی نییە
ەیوەندیدار