زیاتر لە ١٨ ملیۆن سەرپێچی بە کامێراکانی تیژڕەوی تۆمارکراون



ساڵی ڕابردوو بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆ ٤٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە حەوت هەزار کەسیش برینداربوون، زیاتر لە ١٨ ملیۆن سەرپێچی تەنها لە ڕێی کامێراکانی تیژڕەوی تۆمارکراون.

محەمەد خورشید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماری ڕووداوەکانی هاتووچۆی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ڕاگەیاند، کە دوو ملیۆن و ٤١ هەزار و ١٤٧ ئۆتۆمبێل و ١٨ هەزار و ١٨٩ ماتۆڕسکیل هەیە.

بەپێی ئامارەکان ساڵی ڕابردوو سێ هەزار و ٧٠٦ ڕوودای هاتوچۆ ڕوویداوە، لە دەرئەنجامدا ٤٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە ٧٦ مێ و ٣٦٧ نێر بوون، هەروەها حەوت هەزار و ٢٢٥ کەسیش برینداربوون، کە هەزار و ٥٨٦ مێ بوو و پێنج هەزار و ٦٣٩ نێر بوون.

هەروەها ٤٩٩ هەزار و ٣٩٤ سەرپێچی تۆمارکراون، لە کامێراکانی تیژڕەویەوە ١٨ ملیۆن و ٢٥٩ هەزار و ٧٦ سەرپێچی تۆمارکراون، ١٥ هەزار و ١١١ شۆفێری سەرپێچیکار دراونەتە دادگا، ١٤ هەزار و ٦١٤ ئۆتۆمبێل، هەزار و ٣٠٥ ماتۆڕسکیل دەستیان بەسەرداگیراوە.

ئەمریكا بۆ ئێران: ئێستا كاتی گفتووگۆی ئەتۆمی نییە
پێشت ئەمریكا بۆ ئێران: ئێستا كاتی گفتووگۆی ئەتۆمی نییە
هەدەپە كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەكەپە ڕەتكردەوە
دواتر هەدەپە كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەكەپە ڕەتكردەوە
ەیوەندیدار