هەدەپە كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەكەپە ڕەتكردەوە



 

سارووخان ئولوچ سەرۆكی فڕاكسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی توركیا، ڕەتكردنەوەی داواكارییەكی فڕاكسیۆنی ئەكەپەی دەسەڵاتداری بۆ كۆبوونەوە ڕاگەیاند.

فراكسیۆنی ئاكەپە ڕۆژی چوارشەممە داوای كۆبوونەوەی لە هەدەپە كرد بۆ هەڵسەنگاندنی پێشنیازی هەمواركردنەوەی دەستوور.

ئولوچ لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند “ئەم پێشنیازەمان لەگەڵ بەڕێوەبەری فراكسیۆنەكەمان و دەستەی بەڕێوەبردنی پارتەكەمان باسكردووە، لەگەڵ ئۆرگانە بەرپرسەكانی پارتیمان و هاوسەرۆكەكانمان گفتوگۆمان كرد”.

دەشڵێت “هەڵوێستی ئێمە بەم شێوەیەیە: بەهۆی فشارە قورسەكانی هاوپەیمانی كۆمار لەسەر دەسەڵاتی دادوەری، دۆسیەی دەستگیركردن دژی پارتەكەمان بەردەوامە و بەهۆی فشارەكانی بلۆكی دەسەڵاتدارەوە هاوكارییەكانی گەنجینە راگیراون، بڕیارمان داوە كە كۆبوونەوەكە لەگەڵ فڕاكسیۆنی ئاكەپە لەسەر پێشنیازی گۆڕینی دەستوور نەكەین”.

دەشڵێت “ئێمە وەڵامێكی ئەرێنیمان نەدایەوە بۆ داواكاری كۆبوونەوە، ئێمە هەوڵەكانی دیالۆگ لەلایەن فڕاكسیۆنی ئاكەپەوە بە نەرێنی نابینین، بەڵام بەهۆی ئەو سیاسەتانەی حكومەت لە دژی ئێمە بەڕێوەی دەبات، بناغەی كۆبونەوەیەكی بەم شێوەیە لەناوچووە.”

لە ماوەی ڕابردوودا كۆبوونەوەیەكی دیكە لەنێوان فڕاكسیۆنەكانی هەدەپە و ئەكەپە لەسەر پرسی هەمواركردنەوەی دەستوور كراوە.

زیاتر لە ١٨ ملیۆن سەرپێچی بە کامێراکانی تیژڕەوی تۆمارکراون
پێشت زیاتر لە ١٨ ملیۆن سەرپێچی بە کامێراکانی تیژڕەوی تۆمارکراون
تۆمەتبارێك دەستگیركرا
دواتر تۆمەتبارێك دەستگیركرا
ەیوەندیدار