3.5 ملیۆن كەس لە توركیا بێكارن


 

رێژەی بێكاری لە توركیا لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بە بەراورد لەگەڵ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٢، گۆڕانكاری بە خۆیەوە نەبینیووە و ژمارەی بێكاران سێ ملیۆن و ٥٧٦ هەزار كەس بووە.

رێژەی بێكاری لە توركیا لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بە بەراورد لەگەڵ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٢، گۆڕانكاری بە خۆیەوە نەبینیوە و ژمارەی بێكاران سێ ملیۆن و ٥٧٦ هەزار كەس بووە.

دامەزراوەی ئاماری توركیا ئامارەكانی لەبارەی هێزی كار لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢بڵاو كردەوە.

بەم پێیە رێژەی بێكاری لەنێو ئەوانەی تەمەنیان ١٥ ساڵ و لە سەرووی ئەو تەمەنەوەیە لە توركیا لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بە بەراورد لەگەڵ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٢، گۆڕانكاری بە خۆیەوە نەبینیوە و ژمارەی بێكاران سێ ملیۆن و ٥٧٦ هەزار كەس بووە.

رێژەی بێكاری لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بە بەراورد لەگەڵ هەمان قۆناغی ٢٠٢١، یەك پلە كەمی كردووە.

هەر لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢دا، رێژەی بێكاری لەنێوان كەسانی تەمەن ١٥-٢٤ ساڵدا بە بەراورد بە تشرینی یەكەمی ٢٠٢٢؛ ٢،٦ پلە كەمی كردووە و بووەتە لەسەدا ١٧،٨.

تۆمەتبارێك دەستگیركرا
پێشت تۆمەتبارێك دەستگیركرا
لە وڵاتێکی ئاسیادا نرخی پیاز لە گۆشت گرانترە
دواتر لە وڵاتێکی ئاسیادا نرخی پیاز لە گۆشت گرانترە
پەیوەندیدار