لە هۆتێلێکی شاری هەولێر ئاگر کەوتەوە



لەئەنجامی تەقینی تانکی گازوایل لەهۆتێل دەنیز لەشاری هەولێر ئاگرکەوتەوە.

شایەتحاڵێکی ڕووداوەکە بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، لەئەنجامی تەقینی تانکی گازوایل لەهۆتێل دەنیز لەشاری هەولێر ئاگر کەوتەوە کە چوار موەلیدەی کارەبای گەورەشی هەیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەکاتی کەوتنەوەی ئاگرەکە میوانێکی زۆر لەهۆتێلەکە بوون، بەڵام  ئاگر لە بەشی دواوەی هۆتێلەکە کەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە و، لەئێستاشدا ئاگرەکە لەلایەن بەرگری شارستانی هەولێرەوە کۆنتڕۆڵکراوە.

No description available.

بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لەدوو پارێزگای عێراق کرایە پشوو
پێشت بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لەدوو پارێزگای عێراق کرایە پشوو
بەریتانیا تانكی پێشكەوتوو دەداتە ئۆكراینا
دواتر بەریتانیا تانكی پێشكەوتوو دەداتە ئۆكراینا
ەیوەندیدار